بینینی به‌رد له‌ خه‌وندا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-01-06-13:36:00 - کۆدی بابەت: 1136
بینینی به‌رد له‌ خه‌وندا
لێکدانەوەی خەونەکان

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی به‌رد له‌ ژێر ئاودا كۆبكاته‌وه‌ ئه‌وا به‌ فڕت و فێڵ و زه‌حمه‌ت ئه‌ندازه‌یه‌ك سامان كۆده‌كاته‌وه‌ بینینی به‌رد له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

به‌رد له‌ خه‌ودا 

لێكدانه‌وه‌ی جۆره‌كانی به‌رد له‌ خه‌ودا ناڕه‌حه‌تیه‌ له‌ كاره‌كاندا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی به‌رد له‌ ژێر ئاودا كۆبكاته‌وه‌ ئه‌وا به‌ فڕت و فێڵ و زه‌حمه‌ت ئه‌ندازه‌یه‌ك سامان كۆده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌ كێودا به‌رد هه‌ڵبكه‌نێت ئه‌وا له‌ پیاوێكی گه‌وره‌ و دڵ ڕه‌ق به‌ فرت و فێڵ سه‌روه‌ت به‌ده‌ست دێنێ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌ بیاباندا به‌رد كۆبكاته‌وه‌ ئه‌وا له‌سه‌فه‌ردا به‌فرت فێڵ سامان كۆده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی به‌رد به‌ره‌و لای یه‌كێ: بهاوێژێت ئه‌وا به‌بێ حه‌زو مه‌یل شتێكی خۆی به‌ كه‌سێك ده‌دات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چه‌و یان ورده‌ به‌ردی هێنا بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی ئه‌وا به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ سه‌روه‌ت و سامان به‌ده‌ست ده‌هێنێت . 


سەرچاوەکان



11278 بینین