همگناه(2019-2020) - هاوتاوان

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-00:03:00 - کۆدی بابەت: 1201
همگناه(2019-2020) - هاوتاوان

ناوه‌ڕۆك

زنجیرەی هاوتاوان

زنجیرەیەکی دوو وەرزییە لە ساڵی ٢٠١٩ ـەوە کاری بەرهەمهێنانی بۆ کرا لە دەرهێنانی (موستەفا کیایی) و کاری نووسینی لەلایەن ( عەلی کوچەکی و موحسن کیایی) ـەوە بۆ کراوە و لە تۆڕی نمایشی خانگی بڵاوکرایەوە. چیرۆکی دراماکە باس لە خێزانێکی دەوڵەمەند دەکات بەناوی سەبوری، کە کەسە سەرەکییەکانیان سێ برا و خوشکێکن و برا گەورەکەیان توندگیرە و هەمووکەسێکی لە خێزانەکەیاندا پێ قبووڵ نییە، ڕۆژێک بە هاتنی کوڕێک بۆ خێزانەکە، نەهامەتی و کێشە ڕووبەڕووی خێزانی سەبوری دەبێتەوە. ئەم دراما لە دوو وەرزی ١٢ ئەڵقەیی ٥٠ خولەکی پێکهاتووە و لەگەڵ بڵاوبونەوەی بووە پڕبینەرترین درامای وڵاتی ئێران. بەرهەمهێنەری دراماکە موستەفا کیاییە و کاری مۆنتاژی لەلایەن (نیما جەعفەری جوزانی) ـەوە کراوە و تەواوی وێنەگرتنەکەی لە شاری تاران بووە و کاری وێنەگرتنی (حوسەین جەلیلی) پێی هەستاوە. ئەم بەرهەمە هەموو ڕۆژانێکی دووشەممە ئەڵقەیەکی لێ بڵاودەکرایەوە لە هەر سێ تۆڕی ( نەماوا و فیلمیو و تۆڕی نمایشی خانگی ) دادەنرا کە یەکەمین و دووەمین بە پارە بوو و سێیەمینیش بەخۆڕایی. گۆرانیبێژان ( موحسن چاوشی ) و ( عەلیڕەزا قوربانی ) گۆرانییان بۆ دراماکە وتووە.

بەژداربووانی دراماکە

پەرویز پەرەستویی لەڕۆڵی فەریبورز سەبوری
هنگامە قاضیانی لەڕۆڵی لەیلا کوهی
پدرام شریفی لەڕۆڵی پەیمان سەبوری
موحسن کیایی لەڕۆڵی ئارمان دەربەندی
حەبیب ڕەزایی لەڕۆڵی پەرویز کوهی
مەهدی پاکدل لەڕۆڵی فەرهاد سەبوری
مەسعود ڕایگان لە ڕۆڵی فەرید سەبووری
ڕوئیا تەیموریان لەڕۆڵی فەریدە سەبوری 
هەدیە تارانی لەڕۆڵی زیبا فەخری
ئەفسانە چهرەئازاد لەڕۆڵی نەسرین
شاهروخ فروتەنیان لەڕۆڵی ئیرەج دەربەندی
ئەفسانە ناسڕی لەڕۆڵی موژگان
ئیحسان کەرەمی لەڕۆڵی ئەمین دەربەندی
ڕۆشەنەک گرامی لە ڕۆڵی نیکی
سوگل خەلیق لە ڕۆڵی سیما سەبوری
حوسەین ئومیدی لەڕۆڵی سامان کامەرانی
مارال بەنی ئادەم لە ڕۆڵی سارا سەبووری
عەلی باقری لە ڕۆڵی ڕەحمان
فروغ قەجابگلی لە ڕۆڵی سوغرا
ساقی حاجی پور لەڕۆڵی هەدیە
فرانک کەلانتەر لە ڕۆڵی ئەفسانە
شیرین ئیسماعیلی لە ڕۆڵی لیدا

گۆرانییەكان

گۆرانی همگناه بۆ تیتراژی کۆتایی وەرزی یەکەم لەلایەن عەلیڕەزا قوربانییەوە

گۆرانی شروع ناگهان بۆ کۆتایی تیتراژی وەرزی دووەم لەلایەن عەلیڕەزا قوربانییەوە

گۆرانی خیال خوش بە شێوەی کلیپ لە ناوەڕاستی وەرزی دووەم لەلایەن عەلیڕەزا قوربانییەوە

گۆرانی همگناە لە وەرزی دووەم بە شێوەی کلیپ لەلایەن موحسن چاوشییەوە.


سەرچاوەکان

152 بینین