هێرش بۆ سەر زەبەلاحەكان - (Attack On Titan(2013 - 2021

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-22:51:00 - کۆدی بابەت: 1249
هێرش بۆ سەر زەبەلاحەكان - (Attack On Titan(2013 - 2021

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

مرۆڤەکان نزیکەی ١٠٠ ساڵە بە ئارامی لەنێو شارێکدا دەژین کە چواردەوری گیراوە بە دیوار لە ترسی زەبەلاحەکان کە مرۆڤەکان دەخۆن بەبێ هۆکار، تا ئێستا نەزانراوە چۆن هاتوونە و چی ڕویداوە؟ بەڵام ئەو ئارامییە نامێنێت کاتێک زەبەلاحێکی گەورەتر لە دیوارەکان پەیا دەبێت و دیوارەکە دەشکێنێت هەتا شارەکە پڕ لە زەبەلاح دەبێت لەو نێوەندەدا دایکی ئێرین دەخورێت. ئیتر ئێرین لەگەڵ میکاسا و ئارمین کە دوو هاوڕێی نزیکی خۆیەتی بەشداری دەکات بۆ بوون بە بکوژی زەبەلاحەکان و تۆڵەی خۆی بکاتەوە و شارەکە بەدەست بهێننەوە.
 
ھێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان (بە ژاپۆنی: 進撃の巨人؛ بە ئینگلیزی: Attack on Titan) زنجیرە مانگایێکی ژاپۆنییە. ( ھەجیم ئیسایاما ) کاری نووسین و وێنەکێشانی زنجیرەکەی کردووە. ھێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان دەکەوێتە قیامەتێک کە مرۆڤەکان لە خاکێک دەژین کە چواردەورە دراوە بە دیواری گەورە و بەرز کە دەیانپارێزێت لە جۆرە بونەوەرێکی گەورە و شێوە مرۆڤ کە ناوبراوە بە زەبەلاح.
قارەمانی ئەم مانگایە ئێرین یاگەر‘ە، کە سوێندی خواردووە زەوی لە ژێر دەستی زەبەلاحەکان دەربێنێت، ئەمە کاتێک ڕویدا کە زەبەلاحەکان ماڵەکەیان روخاند و دایکی کوژرا. مانگایەکە بۆ یەکەم جار لە ئەیلولی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە لە کۆواری مانگانەی بێساتسو شۆنێن.
لەو کاتەوە، بەشەکانی زنجیرەکە پێکەوە بەستراون و بڵاودەکرێنەوە لەلایەن دەزگای بڵاوکردنەوەی کۆدانشە مانگاکە کراوە بە زنجیرە ئەنیمیەکی تەلەفزیۆنی دەرهێنانی بۆ کراوە لە لایان ( Wite ) ستۆدیۆ‘وە ( وەرزی ١ تا ٣ ) ( وەرزی ٤ ) لە لایان ستۆدیۆی ( MAPPA ) دەرهێنانی بۆ دەکرێت.
 
٢٥-زنجیرەیی سەرەتا پەخشکراوە لە مانگی نیسان تاوەکو مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٣‘ە. ١٢-زنجیرەی وەرزی دووەم پەخشکراوە لە مانگی نیسان تاوەکو حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧‘ە. ٢٢-زنجیرەیی وەرزی سێیەم بە دوو بەش پەخشکراوە، ١٢-زنجیرە سەرەتا پەخشکراوە لە مانگی تەموز تاوەکو تشرینی یەکەم‘ی ساڵی ٢٠١٨، وە ١٠-زنجیرەی کۆتایی پەخشکراوە لە مانگی نیسان تاوەکو تەموزی ساڵی ٢٠١٩‘ە. وە وەرزی چوارەم کە کۆتا وەرزی ئەنیمیە‘یەکەیە بریارە لە تشرینی یەکەم‘ی ساڵی 2020 پەخشبکرێت.
 
هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان لە ڕوویی ڕەخنە و بازرگانی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە. لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩‘ە، مانگاکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن تانکۆبۆن‘ی لێ چاپ کراوە لەسەر ئاستی هەموو جیهان، مانگای هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان براوەی چەندان خەڵات بووە، خەڵاتی کۆدانشا بۆ مانگا، خەڵاتی میکیلوزی، وە خەڵاتی هارڤی. بە هەمان شێوە زنجیرە ئەنیمیەکەی سێ وەرزی سەرەتایی لە لایان رەخنەگرانەوە پیایدا هەڵدراوە بۆ بەهێزی چیرۆکەکەی بە هەمان شێوە ئەنیمەیشنەکەی و میوزیک و نواندنی دەنگی، زنجیرە ئەنیمیەکەی بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر سەرکەوتنی بە دەست هێناوە لە ژاپۆن، ولایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکا، ئەوروپا و ئاسیا، لە ئەنجامی ئەمەدا زنجیرە ئەنیمیەکە ناوبانگێکی زۆری پەیا کرد.
 
لە نیسانی ٢٠١٤‘ە ( ئۆریکۆن ) ڕایگەیاند کە ٣٠ ملیۆن بەرگ لە زنجیرەکە فرۆشراوە، لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٤‘ە مانگاکەی ٤٥ ملیۆن کۆپی لێ چاپ کرا بوو، لە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩‘ ژمارەیی چاپ کراوەکە گەیشته ١٠٠ ملیۆن، هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان دووەم پرفرۆشترین زنجیرەیی مانگا بوو ساڵی ٢٠١٣‘ه بە فرۆشتنی ١٥,٩٣٣,٨٠١ ملیۆن کۆپی لە ساڵێکدا. لە نیوەی ساڵی ٢٠١٤‘ە لە سەرەوە پر فرۆشترین مانگاکاندا بوو، بەڵام لە کۆتایی ساڵەکەدا بوو بە دووەم پرفرۆشترین مانگا با فرۆشتنی ١١,٧٢٨,٣٦٨ ملیۆن کۆپی لە مانگاکە. لە ٢٠١٥‘ه ٨,٧٧٨,٠٤٨ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا و سێیەم پر فرۆشترین مانگایی ساڵی گرت، وە لە ٢٠١٦‘ە بە فرۆشتنی ٦,٥٤٤,٠٨١ ملیۆن کۆپی بوو بە چوارەم پر فرۆشترینی ساڵ. هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان دووەم پر فرۆشترینی زنجیرە مانگا بوو لە ساڵی ٢٠١٧,ە لە دوایی مانگای( One peace )وە. بڵاو کەرەوەی مانگای هێرش بۆ سەر زەبەلاحەکان کۆمپانیای کۆدانشا یەکەم بەرز بوونەوەی داهاتی بوو لە ماوەی هەشت ساڵدا.
 

بەژداربووان

یوکی کاجی لە ڕۆڵی ئێرین ئێیگار
 
یویی ئیشیکاوا لە ڕۆڵی میکاسا ئاکەرمان
 
مارینا ئینۆوێ لە ڕۆڵی ئارمین ئارلێت
 
هیرۆشی کامییا لە ڕۆڵی لیڤای
 
ساکی فوجیتا لە ڕۆڵی یومیر
 
دایسکەی ئۆنۆ لە ڕۆڵی ئێروین سمیث
 
یۆشیماسا هۆسۆیا لە ڕۆڵی رێینەر براون
 
هیرۆشی تسوجیدا لە ڕۆڵی گریشا ئێیگار
 
هیرۆ شیمۆنۆ لە ڕۆڵی کۆنی سپرینگەر
 
ڕۆمی پارک لە ڕۆڵی هانجی زۆی


سەرچاوەکان

518 بینین