کاریگەری ئاو و هەوا لەسەر پیشەسازی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-24-03:13:00 - کۆدی بابەت: 3640
کاریگەری ئاو و هەوا لەسەر پیشەسازی

ناوه‌ڕۆك

پێویستی دیاریکردنی ئاو و هەوا بۆ پیشەسازی

لە ڕآبردوودا ئاو و هەوا کارێکی گەورەی دەکردە سەر هەڵبژاردنی شوێنی هەندێک پیشەسازی، چونکە مرۆڤ هێشتا توانای ئەوەی نەبوو هەوای ناو کارگەکە بەپێی پێویست ڕابهێنێت. بەناوبانگترین نموونەش بۆ ئەوە پیشەسازیی لۆکە چنین بوو کە لە هەوای شێدار نەبوایە دانەدەمەزرا و ناوچەی لەنکشایەر لە بەریتانیا بەوە ناوبانگی دەرکردبوو، بەڵام پاشان توانرا ئەم جۆرە پیشەسازییە لە ناوچە وشکەکانیشدا بڵاوبێتەوە چونکە هەڵم دەکرایە ناو هۆڵی کارگەکانەوە. بەڵام تەنانەت ئێستاش پەیوەندی لە نێوان جۆری ئاو و هەوا و دامەزراندنی هەندێک پیشەسازیدا هەر هەیە. پیشەسازیی پەیکەری فڕۆکە پێویست بەو جۆرە ئاو و هەوایەوە هەیە کە خۆر بەدەرەوە بێت و ڕۆژیش سایەقە بێت، لەبەر ئەوە لە ناوچەی باشووری خۆرئاوای ویلایەتە یەکگرتووکان دامەزراوە. لە کاتێکدا پیشەسازیی مەکینە (داینەمۆ)ـی فڕۆکە لە بەشەکانی باکووری خۆرهەڵاتی دامەزراوە، لەو ناوچانەش کە دووچاری شەپۆلی سەرما و سۆڵی توند دەبێ چالاکی پیشەسازی دەوەستێت، بۆ نموونە وەک پیشەسازیی ئاسن دەرهێنان لە سوید هەندێک ڕەگەزی ئاو و هەوای کاردەکەنە سەر هەلبژاردنی شوێنی کارگەکە چونکە شێوەی ڕووی هەڵکردنی با لە کاتی هەڵبژاردنی شوێنی کارگەکەیدا دەخرێتە بەرچاو، شوێنی پاڵیوگەی (دۆرە) لە بەشی باشووری خۆرهەڵاتی بەغدادا هەڵبژێردراوە کە شێوەی هەڵکردنی بای گشتی بەرەو باشووری خۆرهەڵاتن بۆ ئەوەی دووکەڵ و بۆنی ناخۆش لەگەڵ خۆیدا ڕاماڵێت.


سەرچاوەکان



2850 بینین