لافاو و ئاوهەڵسانەكان

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-12:40:00 - کۆدی بابەت: 1389
لافاو و ئاوهەڵسانەكان

ناوه‌ڕۆك

لافاو و ئاوهەڵسانەکان

کاتێ باران دەبارێت، یا بەفر دەکەوێت، زەوی هەندێک دەمژێت و، ڕووەکەکانیش هەندێک بەکاردێنن و هەندێکی دیکەش دەبێتە هەڵم. بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە بە نێو ڕووبار و جۆگەکاندا دەڕوات و ئیدی ئەگەر ئاوەکە زۆر بەکار نەهێندرێت لافاو هەڵدەستێت و کاتێ لەگەڵ ئەم سات و وەختەیش بەفر بە خێرا دەتوێتەوە ئیتر لە دەوروبەری خۆی ئاو هەڵدەستێت و ناوچەکە دەخاتە ژێر ئاوەوە.
ئینجا ئەم جۆرە لافاوانە لە ناوچەی ناوەوەییەکان ڕوو دەدەن بەڵام لە ناوچە قەراغییەکان گرنگترین هۆیەکانی لافاو ئەوەیە کە ئاوی دەریا بە شێوەیەکی نائاسایی ڕادەکێشێت، یا بەهۆی گێژەڵووکەیەکی توند لە دەریاوە هەڵدەستێت، یا لە ئەنجامی بومەلەرزەیەک لە ژێرەوەی دەریاوە ڕووبدات و شەپۆلەکانی تسۆنامی لێبکەوێتەوە وەک ئەو شەپۆلە ئاوانەی کە نزیکەی ٣٠ مەتر بەرز دەبنەوە زیانی گەورە لە ماڵ و گیانی دانیشتوان دەدەن.
لە دێر زەمانەوە چەندین هۆ بۆ دەستبەرسەرداگترنی لافاوەکان بەکارهاتووە و هەوڵدراوە کە مەترسییەکانی لەسەر خەڵک و شار و کێڵگەکان کەم بکرێتەوە.
ئەم هۆیانەش ئەوەیە کە دووبارە دارستانەکان بڕوێندرێنەوە و، بەنداوی لەسەر شێوازی کۆن و پێشکەوتوو لەسەر دروست بکرێت و، چاڵی گەورە بۆ کۆکردنەوەی ئاو دروست بکرێت و، جۆگەی دەستکرد دروست بکرێت بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوی لافاوەکان و، دوورخستنەوەی شوێنە نیشتەنی و زەوییە کشتوکاڵییەکان لە مەترسی لافاوەکان دوور بخاتەوە.
چینییەکان لە دروستکردنی بەنداو و نەهێشتنی کاریگەری لافاوە کاوڵکەرەکان بە کۆنترین نەتەوە دادەنرێن، هەزاران ساڵ پێشتر بەنداویان لەسەر ڕووباری زەرد دروست کردووە و وایانزانیوە کە ڕووبارەکە بەم شێوەیە ڕێڕەوەکەی قووڵ دەبێت و ئاوی زیادە پتر دەگرێت، کەچی ئەمە بووە هۆی ئەوەی ژێرەوەی ڕووبارەکە بە قوڕ و لیتاوە نیشتووەکە بەرز ببێتەوە کە نەبوونی بەنداوەکە نەیهێشتووە قوڕو لیتاوەکە بە ڕێڕەوی ڕووبارەکە بڕوات و دابەش ببێت.
وڵاتی چین لە ماوەی مێژووی نوێی خۆیدا تووشی زنجیرەیەک لە لافاوەکان بووەتەوە و لە نێوان سەدەیەک لە ڕۆژگار نزیکەی ١٠ لافاوی هەردوو ڕووباری زەرد و ڕووباری یانگستی بینیوە و تێدا پتر لە ٣ ملیۆن کەسی کوشتووە. لە ساڵی ١٩٩٧ یش ناخۆشترین لافاو لە مێژوودا ڕووی دا کاتێ ڕووباری زەرد بەنداوە دروستکراوەکانی کە بۆ بەربەستکردنی ئاوی زیادە دروستکرابوون هەمووی ڕووخاند و پتر لە ملیۆن کەسی کوشت.
بەڵام هەندێ کەس ڕووداوەکە وا باس دەکەن کە ٤ ملیۆن کەس قوربانی بووە و هەندێ کەسی دیکەش دەڵێن قوربانییەکانی بە چنگ نەکەوتووە تاکوو وەکو سەرچاوەیەک پشتی پێ ببەستێت، گرنگترین هۆی ئەم کوژراوە زۆرەش ئەوەبوو کە زەوییە بەربڵاوەکانی دەوروبەری ڕووباری زەرد لە ئاستی ڕووی زەوی نزمتر بوونە و لافاوەکەش زۆر بە خێرایی ناوچەکانی پڕ ئاو کردووە.
لە ساڵی ١٩٣١ ئاوی ڕووباری زەرد سەر لە نوێ هەڵساو بووە هۆی لە نێو بردن و بزر کردنی یەک ملیۆن کەس، بە قسەی هەندێ کەسیش کوژراوەکان ٤ ملیۆن کەس دەبوون و نزیکەی ٨٠ ملیۆن کەسی دیکەشی ئاوارە و دەربەدەر کرد. هۆی مردنی ئەم ژمارەیە زۆرەش لە ئەنجامی نغرۆبوونی خەڵک و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و نەهێشتن و تێکدانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بوو ئینجا لە دوای ئەمانەش برسییەتی و قاتوقڕی پەیدا بوو و خەڵکە زۆربەی بەربرسییەتی مردن، هەندێ کەسیش وا دەگێڕنەوە کە ئەم دوو ژمارەیەی سەرەوە هەندێ زیادەی تێکراوە دوا بە دوای ئەم لافاوە کە هێشتا کەریگەرییەکەی مابوو لە سالی ١٩٣٣ لافاوێکی دیکەی ڕووباری زەرد ڕووی دا بەڵام کاریگەرییەکەی لەوەی پێشتر کەمتر بوو، سەرەڕای ئەوەی ئەم لافاوە زۆر بە خێرایی لە ناوچەکانی دەوروبەری خۆی بڵاوبۆوە کەچی وەکو ئەوەی پێشوو زیانی نەبوو و لەگەڵ ئەمەشدا ژارەی کوژراوانی ەم لافاوە گەیشتە ١٨ هەزار کەس، لەوانەشە هۆی ئەم کەم زیانە ئەوە بێت کە لافاوەکە لە شوێنێکی پڕ دانیشتوان نەبووە.


سەرچاوەکان

38 بینین