بانص یان بەنج چییە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-21:09:00 - کۆدی بابەت: 1552
بانص یان بەنج چییە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟

ناوه‌ڕۆك

بانص یان بەنج چییە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟

بانص ناوە زانستییەکەی بریتییە لە (Brake pads)، کاری بانص کەمکردنەوی خێرایی ئوتۆمبیلە ئەویش پێداگرتنە بە پایدەری ناوەوە بەهۆی کاریگەری بەریەککەوتنی بەدیسکی ئوتومبێلەکە و دروستبوونی فرێکشن (لێخشاندن) لەنێوانیاندا.ئۆتۆمبێلەکە ھێواش دەکاتەوە تاکوو وەستان..
بانص گرنگترین بەشی ئوتومبێلە هەموو ئوتومبیلێک بانصی هەیە، بەنصیش وەک هەموو پارچەکانی ئوتومبێل بەردەوام لە گەشەکردن و بەرەو پێش چووندایە، بەنصەکان گرنگترین بەشی کرداری ئیستۆپ گرتنن، لەبازاڕ زۆر جۆری بەنص هەیە، دەبێت زۆر بەوریاییەوە هەڵی بژێرین و گرنگی بەباشترین جۆر بدەین، چونکە ئەگەر بانص کوالێتی خراپ بێت زیان بە دیسکی (فلنجە) ئوتومبیلەکەش دەگەیەنێت، بەنصیش وەک هەر پارچەیەکی تری ئوتومبێل تەمەنێکی دیاری کراوی هەیە و پێویستە ئاگاداری بین.

چەند ڕێگایەک بۆ درێژبوونی تەمەنی بەنص

  • کەمکردنەوەی خێرایی بە هۆی پێ هەڵگرتن لە پایدەری بەنزینەکە.
  • هەوڵبدە کاتێک له هەوراز دێیتە خوارەوە لە گێڕی قورس بێیت واتە گێڕی یەک یان دوو بەکاربێنە.

چەند هۆکارێک تەمەنی بەنص دیاری دەکات

  1.  کوالێتی بەنصەکە.
  2.  ماوەی لێخوڕین.
  3.  جۆری لێخوڕین.
  4.  لەکاتی گەرمبوونی بەنص بەهیچ جۆرێک ئاوی پێدا مەکە چونکە ئەمە دەبێتە هۆی خراپ بوونی بانص سیکە دروست دەکات وە خواربونی دیسکەکەش.


سەرچاوەکان



887 بینین