بامیە چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-02:55:00 - کۆدی بابەت: 1627
بامیە چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکات

ناوه‌ڕۆك

بامیە‌ چارە‌سە‌ری نە‌خۆشی شە‌كرە‌ دە‌كات

لە‌سە‌ردە‌می ئێستادا نە‌خۆشی درێژخایە‌نە‌كان بوونە‌تە‌ باو بە‌تایبە‌ت نە‌خۆشی شە‌كرە‌، كە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی بە‌ربڵاو لە‌ جیھاندا توشی مرۆڤە‌كان دە‌بێت و بە‌ھۆی خواردنی خۆراكی ناتە‌ندروست و لە‌باری لە‌شی ئە‌و كە‌سە‌ بۆ توشبوون بە‌و نە‌خۆشیە‌.
ھە‌ڵبژاردنی خۆراكی تە‌ندروست زۆر ڕۆڵی ھە‌یە‌ لە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئاستی شە‌كری خوێن و ڕاگرتنی یە‌كسانی، با‌میە‌ش یە‌كێكە‌ لە‌و جۆرە‌ خواردنانە‌ی سوودێكی زۆری بۆ چارە‌سە‌ركردنی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ ھە‌یە‌.
بامیە‌ بڕێكی زۆر ماددە‌ی میریستینی تێدایە‌ و ئە‌م ماددە‌یە‌ش بە‌رپرسە‌ یاخود یارمە‌تی مژینی كلۆكۆز دە‌دات و ئاستی شە‌كری خوێن یە‌كسان دە‌كاتە‌وە‌ و كاری ئە‌نسۆلین چالاك دە‌كات لە‌ خوێندا.
لە‌لایە‌كی دیكە‌وە‌  بامیە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ پێكھاتە‌ی ڕیشاڵی كە‌ وا لە‌و كە‌سانە‌ دە‌كات كە‌ توشبووی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ن ھە‌ست بە‌ تێری بكە‌ن و كە‌متر بخۆن و لە‌ھە‌مان كاتدا بڕێكی زۆر كانزا و ڤیتامین دە‌دات بە‌ لە‌شیان و كێشیان دادە‌بە‌زێنێت و دژە‌ ئۆكسانیشە‌.
توشبووانی نە‌خۆشی شە‌كرە‌ كاتێك بامیە‌ دە‌خۆن وە‌ك چارە‌سە‌ر، پێویستە‌ بە‌ ئاگابن بە‌ردە‌وام پشكنین ئە‌نجام بدات بۆ ئە‌وە‌ی ئاگاداری ڕێژە‌ی شە‌كرە‌كە‌ی بێت كاتێك دادە‌بە‌زێت.
دە‌كر‌ێت ئاوی بامیە‌ی سە‌وز بخۆیتە‌وە‌ بۆ ئە‌وە‌ی چارە‌سە‌ری شە‌كرە‌كە‌ت بكە‌یت و یە‌كسانی لە‌ خوێندا ڕابگریت، بۆ دوو مانگ و لە‌ھە‌مان كاتدا سە‌ردانی پزیشك بكە‌یت، چونكە‌ بڕێكی زۆر ماددە‌ی لینجی سپی تێدایە‌، ئە‌مە‌ش یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ دابە‌زاندن و كە‌مكردنە‌وە‌ی ئاستی شە‌كری خوێن.

چۆنیە‌تی ئامادە‌كردنی ئاوی بامیە‌: سێ دە‌نك بامیە‌ی گە‌ورە‌ یان مامناوە‌ند سە‌رە‌كە‌ی لێبكە‌رە‌وە‌ و بیخە‌رە‌ ناو كوپێك ئاوە‌وە‌ بۆ ماوە‌ی ١٢ خولە‌ك و دواتر بیخۆرە‌وە‌ بە‌ڵام ئاگادار بە‌ پاش نیو كاتژمێر ئینجا خواردن بخۆ.


سەرچاوەکان



1117 بینین