بەرنامە ڕێژی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-26-23:16:00 - کۆدی بابەت: 1673
بەرنامە ڕێژی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

بەرنامە ڕێژی مامۆستای سەرکەوتوو

هیچ کارێک بەبێ بەرنامە ڕێژی سەرکەوتوو نابێ، هیچ کەسێک نابێت بیر لە سەرکەوتن بکاتەوە ئەگەر هەنگاوی عەمەلی بۆ نەنابێ، نابێت هیچ هەنگاوێکیش بێ نەخشە و پلانێکی پێش وەختە بنرێت، ئەوانەی سەرکەوتن بەدەست دەێنن لە یەکەم هەنگاویان بە نەخشەو پلانێکی ورد و زانستیانە دەستیان پێکردووە، پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەموو بوارەکانی تر زیاتر پێویستی بە بەرنامەڕێژی و دانانی نەخشە و پلان هەیە، شتێکی زۆر گرنگە مامۆستا خشتەی ڕۆژانە و مانگانە و ساڵانەی خۆی هەبێت، لەپاڵ ئەمەشدا خشتەیەکی تری هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی قوتابیەکانی خۆی، ئەم بەرنامە ڕێژیە بەرچاوڕونی پەیدا دەکات، دادپەروەری دەچەسپێنێ، کات بەفیڕۆ ناڕوات، سەرکەوتن دێنێتە بەر چاو، ئەوانەی بە هەر بیانویەک پشت لە دانانی نەخشە و پلانی مانگانەو ساڵانە دەکەن، هەرگیز ناتوانن بە ڕێژەیەکی باش سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ و لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات ڕووبەڕووی گرفت و کێشە دەبنەوە و ناتوانن خۆیانی لێ ڕزگار بکەن.


سەرچاوەکان



1050 بینین