جیوب

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-27-20:41:00 - کۆدی بابەت: 1701
جیوب

ناوه‌ڕۆك

جیوب 

جیوب بە ئیلتیهاب کردنی یەک یان چەند جیبێک دەوترێت، کە ئەم جیبانە بە چەند چاڵە هەوایەکی ناو ئێسکەکانی دەم و چاو دەگوترێت. ژمارەی ئەم جیوبانە چوار جیوبە، واتە هەشت دانە و چوار جوتە کە ئەمانەن:
١- جیوبەکانی فرۆنتاڵ کە دەکەونە ئێسکی ناوچەوانەوە.
٢- جیوبەکانی مەکزیلری کە دەکەونی ئێسکی ڕوومەتەکان.
٣- جیوبەکانی ئیسفنۆید کە دەکەونە ژێر چاڵی لووت.
٤- جیوبەکانی ئیلتمۆید کە دەکەونە پش و ژێر جۆری یەکەم.

ئەم جیوبانەی لە ڕێگەی دەرچەکانیانەوە بۆ ناو لوت دەردراوەکانیان دەکەنە دەرەوە، چڵک هەڵگرتنیای دەبێتە هۆی نەخۆشی جیوب. ئەم چڵک هەڵگرتنە لە کاتی هەڵامەت یان سەرماخوردەگی دا ڕوودەدەن کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری گیرانی تەواوەتی یاخود نیسبی دەرچەکانی دەردراوکردنە دەرەوە لە ناو لوت دا و وادەکات دەردراوەکان دەرنەدرێنە دەرەوە، وە بە کۆبوونەوەی ئەم چڵک و میکرۆبانە فشار بۆ سەر دیوارەکانی جیوب دێت و لەم حاڵەتەشدا نەخۆش ناڕەحەت دەبێت و تای لێ دێت و سور هەڵدەگەڕێت.

نیشانەکانی

نیشانەکانی کە زۆر دیارە بریتییە لە: ژانەسەر کە هەردوو سەری چاوەکانو ناوچەوان دەگرێتەوە، هەروەها نیشانەیەکی دیکەی دیاری بریتییە لە هاتنە دەرەوەی تەڕی لە لوتەوە .

ئەگەر چڵک هەڵگرتنی جیوب خێرا ڕووبدات ئەوا نیشانەی زۆر بە ئازاری دەبێت و چاک دەبێتەوە ئەوە جیوبی سوک ڕوویداوە، وە ئەگەر جیوب نیشانەکانی کەمە کەمە و دووبارە بویەوە و چەند ساڵی خایەند مانای وایە جیوبی درێژ خایەن و سەخت ڕوویداوە. بە گشتی جیوب دەتوانێت بەهۆی ڤایرۆس یاخود قارچک، واتە کەڕووی بەکتریایی وە ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی ئاسانکاری بۆ توش بوونی، بوونی گۆشتی زیادە لە لوتدا، کیسی ددان، کلۆری ددان، مەلەکردن لە ئاوی پیسدا، وە گۆڕانی کتوپڕی ئاو و هەوا بۆ دیاری کردنی نەخۆشی جیوب لە ئەشیعە سوود وەردەگرین وە هەروەها ئەنتی بایۆتیکیش وەک (ئامۆکسیسیلین، ئامۆکسی کڵاو) ئەنتی هیستامین و دەرمانی ئازار شکێن وەک (ئێستامینۆفین) بەکاردەهێنرێت.
لە کاتی جواب نەدانەوەی ئەم نەخۆشیە لەم دەرمانانە وە چاک نەبوونەوە و ئازار نەشکانیان نەشتەرگەری دەبێت بکرێت.


سەرچاوەکان



3765 بینین