ناوهڕۆك
ناساندن
چارەسەری خێرا بۆ ئازاری گوێ (بە عەرەبی: حلٌّ سریع لألم الأذن، بە ئینگلیزی: Quick treatment for earache).کۆمەڵێک بژاردەی چارەسەر هەیە کە دەتوانرێت بۆ چارەسەر کردنی خێرای کێشەی ئازاری گوێچکە بە کار بهێنرێت بەپێی هۆکارەکەی. ئەم چارەسەرانەش بریتین لە:
- دەرمانی دژەزیندەیی: دەرمانی دژەزیندەیی بە شێوەی زاری یان لە ڕێگەی خوێنبەرەوە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییە تووندەکان کە دەبنە هۆی ئازاری گوێ.
- دڵۆپەی گوێ: چەند جۆرێک لە قەترە هەن کە بۆ نەرمکردنی مۆمی کەڵەکەبووی ناو گوێ بەکاردێن، هەروەها جۆری تریش هەن کە لەوانەیە دژە زیندەیی یان ستیرۆیدیان تێدابێت، کە بۆ نەهێشتنی هەوکردنی گوێ بەکاردێت.
- دەرمانی ئازارشکێن کە دەتوانرێت بەبێ ڕەچەتە بدرێت: وەکو ئەسیتامینۆفین و ئیبوپڕۆفین.
- چارەسەری نەشتەرکاری: نەشتەرکاریی بڕینی پەردەی گوێ لەوانەیە بۆ چارەسەر کردنی هەوکردنی درێژخایەنی گوێی ناوەڕاست یان تێکچوونی بەردەوامی بۆریی ئیوستەیکیەن (بۆرییەکە لە نێوان گوێی ناوەڕاست و گەروو)، بە کار بێت.
کەمکردنەوەی ئازاری گوێ
کۆمەڵێک ڕێگەی سروشتی ماڵەوە هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گوێ، لەوانە:
- گوێیەکانت دوور بخەرەوە لە کەشیی شێدار.
- خاولی یان پارچەیەک پەڕۆی سارد بخەرە سەر گوێچکە هەوکردووەکە.
- جوینی بنێشت؛ ئەمە سوودی هەیە لە کەمکردنەوەی فشاردا.
- دانیشتن و بە پێوە وەستانت با مامناوەند بێت، نە زۆر دابنیشە و نە کەم؛ چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشار.
هۆکارەکانی ئازاری گوێ
ئەو هۆکار و کێشانەی کە ڕەنگە ببنە هۆی ئازاری گوێچکە دەتوانرێت لەم چەند خاڵەدا کورت بکرێنەوە:
- تووشبوونی گوێ بە هەوکردن.
- تووشبوون بە قورگ ئێشە.
- هەبوونی هەوکردنی لەوزەتێن.
- کەڵەکەبوونی زۆری مۆمی گوێچکە.
- بوونی تەنێکی نامۆ کە لەناو گوێچکەدا.
- ددان هاتنی منداڵ، یان کیسی ددان.
- کونبوونی پەردەی گوێ.
- گۆڕانکاری لە پەستانی ناو گوێچکەدا، وەک ئەوەی لە کاتی فڕین لە فڕۆکەدا ڕوودەدات.
- هەوکردنی جیوب.
- چوونە ناوەوەی ئاو یان شامپۆ بۆ ناو گوێ.
- بەکارهێنانی گوێ پاککەرەوە.
هۆکارە کەمتر باوەکان کە ڕەنگە ببنە هۆی ئازاری گوێ، بریتین لە:
- تێکچوونی کارکردنی جومگەی لاجانگ و شەویلگەی خوارەوە.
- هەوکردنی ماستۆید.
- هەوکردنی خوێنبەری خانە زەبەلاحەکان.
ڕێگریکردن لە ئازاری گوێ
کۆمەڵێک ڕێگا هەیە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت ڕێگری لە ئازاری گوێ بکرێت، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:
- شتی نامۆ مەخەرە ناو گوێچگەتەوە.
- دڵنیابە لە وشککردنەوەی گوێچکەکان دوای مەلەکردن یان خۆشۆردن.
- دوور بکەوەرەوە لە جگەرەکێشان یان بەرکەوتن بە دوکەڵی جگەرە.
- دوور بکەوەرەوە لە بەرکەوتن بە هۆکارەکانی هەستیاری، وەک تۆز و هەڵاڵەی گوڵ.
سەرچاوەکان
1501 بینین