هەوکردنی گیرفانەکانی لووت

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-06-30-15:50:00 - کۆدی بابەت: 13393
هەوکردنی گیرفانەکانی لووت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەوکردنی جیوب یان هەوکردنی گیرفانەکانی لووت (بە عەەبی: التهاب الجيوب، بە ئینگلیزی: Sinusitis) بریتییە لە هەوکردنی گیرفانەکانی جیوب کە پڕن لە هەوا بە هۆکاری ڤایرۆسی یان بەکتریا. جیوب بە هەوکردنی کردنی یەک یان چەند گیرفانێکی لوت دەوترێت، کە ئەم گیرفانانە بە چەند چاڵە هەوایەکی ناو ئێسکەکانی دەم و چاو دەگوترێت. ژمارەیان چوار دانەیە، واتە هەشت دانە و چوار جوتە کە ئەمانەن:

  • جیوبەکانی فرۆنتاڵ کە دەکەونە ئێسکی ناوچەوانەوە.
  • جیوبەکانی مەکزیلری کە دەکەونی ئێسکی ڕوومەتەکان.
  • جیوبەکانی ئیسفنۆید کە دەکەونە ژێر چاڵی لووت.
  • جیوبەکانی ئیلتمۆید کە دەکەونە پش و ژێر جۆری یەکەم.

نیشانەکانی

  • ژانە سەر و سەرئێشە بەتایبەت لە بەشی پێشەوەی سەر
  • کەمی توانای بۆن کردن
  • ئەستوربوونی ناوپۆشی لووت
  • گیرانی لووت 
  • ئازاری دەوروبەری چاو
  • گۆڕانی ڕەنگی چڵم
  • هەناسەتەنگی 
  • تا
  • پژمین
  • ئازاری گوێ

ئەوکەسانە زیاتر تووش ئەبن 

  • کەسانی جگەرەکێش
  • شکانی لووت یان ئێسکی زیادەی لووت 
  • ئەو کەسانەی هەستیارن بە بۆن
  • لاوازی سیستمی بەرگری لەش
  • هەوکردنی ددان

چارەسەری

  • پێدانی دەرمانی corticosteroids وەکو prednisolone tab or syp یان xylometazoline nasal spray or nasal droup.
  • پێدانی دەرمانی ئازارشکێن NSAIDs
  • پێدانی دەرمانی  دژەهەوکردن نمونەی  Azitro و amoclan
  • وەرگرتنی ڤاکسینی ساڵانە بۆ توش نەبوون بە هەڵامەت.
  • ئەنجامدانی نەشتەرکاری لە هەندێک حاڵەت نموونەی ئەگەر دەرچەی جیوبەکە داخرابێت یان بووبێتە زیادەگۆشت یان لەجۆری درێژخایەن بێت.

تێبینی گرنگ

  • هەموو کەس جیوبی هەیە،  بەڵام هەتا هەوکردنی گیرفانەکانی جیوبت نەبێ بە نەخۆشی هەژمار ناکرێت.
  • زۆرکەس بەبیانوی جیوب نەشتەرکاری جوانکاری لووت ئەنجام ئەدەن کە دو وشتی زۆر جیاوازن.
  • ڕەنگە هەوکردنی جیوب کاتی یان درێژخایەن یان نیمچە توند بێت.


سەرچاوەکان



38 بینین