ناوهڕۆك
ناساندن
لەوزەتین (بە ئینگلیزی: Tonsils) دوو لیمفە گرێن کە دەکەونە لایەکانی بەشی دواوەی گەروو بەرگری جەستەن و جەستەت دەپارێزن و یەکەم هێڵی بەرگرین لە جەستە، هەرکاتێک کە تووشی میکروب ببێت پێی دەڵێن هەوکردنی لەوزەتێنەکان کە لەهەموو تەمەنێک دەکرێت ڕوو بدات و بەتایبەت لە منداڵ زۆر باوە. ھەوكردنی لەوزەتێن بریتییە لە ھەوكردنێك كە لە ئاڵوەكاندا ڕودەدات، دوو پارچە شانەی شێوە ھێلكەیین لەبەشی پشتەوەی گەروو، ھەر یەكێكیان دەكەونە لایەكییەوە. هۆکاری هەوکردنی لەوزەتێن یان بەکتریایە یان ڤایرۆسە.
نیشانەکانی هەوکردنی لەوزەتێن
- گەورەبوونی لەوزەتێنەکان
- بوونی خاڵی زەرد یان سپی لەسەر لەوزەتێنەکان
- تا و ئازار
- ئازار لەکاتی خواردن وقووتدان
- ئازاری گوێ
- ژانەسەر
- ئازار لەکاتی خەوتن
- سووربونەوەی لەوزەتێنەکان و هەڵاوسانیان
چارەسەری
- پێدانی دەرمانی دژە بەکتریا ئەگەر هۆکاری بەکتریا بوو.
- پێدانی دەرمانی ئازار شکێن.
- نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێن حاڵەتەکە بۆ هەمیشە چارەسەر دەکات.
- ئەگەر هۆکاری هەوکردنەکە ڤایرۆسی بوو پێوست بە چارەسەر ناکات.
سەرچاوەکان
225 بینین