ناوهڕۆك
ناساندن
دەنگنووسان (بە ئینگلیزی: Hoarseness) نیشانەیە نەک نەخۆشی وشەیەکی گشتییە باس لەگۆڕانی دەنگ دەکات بەشێوەیەکی نائاسایی.
هۆکارەکانی تووشبوون بە دەنگنووسان
- شەلەلبوون و پەککەوتنی دەنگە ژێیەکان
- ئەستوربونی دەنگە ژێیەکان
- هەوکردنی لەناکاوی قورگ
- گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە
- جگەرەکێشان
- خواردنی خواردنەوەی کافایین و کهولیەکان
- کۆکەی لە ڕادەبەدەر
- هەڵمژینی ماددە ژەهراوییەکان
چۆنیەتی چارەسەرکردنی دەنگ نووسان
- کەم قسەکردن و حەساندنەوەی دەنگە ژێیەکان.
- بەکارهێنانی شرووبێکی کەمکردنەوەی کۆکە و ئازاری گەروو.
- بەکارهێنانی هەنگوونی سروشتی، تەحین، دۆشاو، ئاوی گەرم، زەیتی زەیتوون، هەموو ئەمانە ئارامکەرەوەن و یارمەتیدەرن.
- بەکارهێنانی شەکرۆکە و مژینی، هەم یارمەتی گەڕانەوەی دەنگ ئەدات و هەروەها ئازاری گەرووش کەم دەکاتەوە.
- بەکارهێنانی شیری گەرم یارمەتی حەسانەوەی گەرووت ئەدات.
- پارێزی بکە لە کێشانی جگەرە و خواردنەوەی کهولی و کافایین.
- زۆر ئاو خواردنەوە بۆ ڕێگری کردن لە وشکبوونەوە.
تێبینی
نابێت لەم حاڵەتەدا دژە بەکتریاکان بەکاربێت چونکە سوودی لێ نابینی، غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ زۆر بەسوودە لەم حاڵەتەدا، هەروەها تێکەڵکردنی ئاوی لیمۆ و هەنگوین و خواردنەوەی سوودبەخشە.
سەرچاوەکان
110 بینین