ئازاری گوێ

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-06-29-20:50:00 - کۆدی بابەت: 13381
ئازاری گوێ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئازاری گوێ یان ئازاری گوێیەکان (بە عەرەبی: الام اذن، بە ئینگلیزی: Ear pain) گوێ ئەندامێکی لەشە کە لە ڕێگەیەوە دەنگەکان دەبیستین و هاوسەنگی لەش ڕێک دەخەین. گوێ لە سێ بەش پێکهاتووە کە بریتین لە: گوێی دەرەوە، گوێی ناوەوە، گوێێ ناوەڕاست،  هەر کام لەم بەشانە دەورێک لە بیستندا دەگێڕن.

نیشانەکان

  • بوونی ئازار لە یەکێک گوێیەکان یان هەردووکیان.
  • کاتێک دەست لە ئێسکی بەرامبەر گوێ دائەنێی ژان ئەکات.
  • سەرسوڕان و سەرەگێژە.
  • ئازاری سەر و سەرئێشە.
  • توانایی بیستن کەم ئەبێتەوە.
  • زرینگانەوەی گوێ.

هۆکارەکان

  • زۆربوونی مۆمی گوێ.
  • هەوکردنی گوێی ناوەڕاست یان گوێی دەرەوە.
  • زەبرگەیشتن بە گوێ بەهۆی بەرزی پەستانی هەوا لەسەر گوێیەکان.
  • زەبرگەیشتن بە گوێ بەهۆی پاککردنەوەی گوێ بەشێوازێکی نادروست.
  • کونبوونی پەردەی گوێ بە هەر هۆکارێک بێت.
  • بوونی تەنی نامۆ یان مێروو لەناو گوێدا.
  • هەوکردنی لووت یان هەوکردن قوڕگ یان هەوکردنی ددان و پووک و هەوکردنی جومگەی شەویلگە.

چارەسەرکردن

پێوستە بە ئامێری تایبەت سەیری گوێ بکرێت پاشان چارەسەر وەربگیرێت. پێدانی چارەسەر بەهۆی هۆکارەکەوەی دیاری بکرێت پاشان چارەسەر وەربگرێ. بۆ نموونە:

  • وەرگرتنی دەرمانی NSAIDs
  • وەرگرتنی دەرمانی Antibiotic
  • نەشتەرکاری


سەرچاوەکان



38 بینین