هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست

له‌لایه‌ن: شاهید عبدالرحمن - به‌روار: 2020-06-16-12:08:00 - کۆدی بابەت: 151
هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست

ناوه‌ڕۆك

هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست

بریتیە لە بوونی بەکتریا یان ڤایرۆس کە دەبنە هۆکاری هەوکردن لە گوێچکەی ناوەراست وە زۆر جاریش ئەم دیاردەیە روودەدات پاش هەوکردنی قورگ یان تووشبوون بە هەڵامەت یان تێکچوون لە کۆئەندامی هەناسەدان.

گوێچکەی ناوەڕاست دەکەوێتە پاش تەپلەی گوێ راستەوخۆ قەبارەکەی بەقەد قەبارەی دنکە بەزالیایە وە گوێچکەی ناوەراست دەگەینرێت بە بەشی سەرەوەی بۆری قورگ بەهۆی کەناڵێکی تەسک پێی دەوترێتێ کەناڵی ئوستاکی، وە ئەم کەناڵەش رێگا دەدات بە تێپەربوونی شلەمەنی لە گوێچکەی ناوەراست بۆ بەشی سەرەوەی قورگ وە یارمەتی هاوسەنگی پالەپەستۆی هەوا دەدات لەناو گوێچکە.

 

بۆشایی گوێچکەی ناوەراست زۆربەی کات پرە لە هەوا بەڵام لەوانەیە زۆرجار شلەمەنی لەناویدا کۆبێتەوە ببێتە هۆکاری هەوکردنی رێچکەی هەناسەدان وەکو هەڵامەت یان ئەنفلەوەنزا یان بەهۆی هەستیاری.

 

وە هەوکردنی گوێچکەی ناوەراست روودەدات لە رێگای گواستنەوەی ئەو بەکتریانەی کەهەن لە قورگ و لووت و گوێ بەهۆی کەناڵی ئۆستاکی وە دەبێتە هۆی تێكچوونی میکانیزمی تێپەربوونی شلەمەنی بەهۆی ئەم کەناڵە وە بەبوونی رژێنەکان ئەم بەکتریانە ناوەندێکی گونجاو بۆ زۆربوون هەڵدەقۆزنەوە و دواتر دەبنە هۆی هەوکردن.

 

زۆربەی جۆرەکانی هەوکردنی گوێچکەی ناوەراست بە سێ جۆر لە بەکتریا روودەدات

  • ستربتوكوكس نيموني Streptococcus pneumoniae
  • هيموفيلس انفلونزى Haemophilus influenzae
  • موراكسيلا كاتاراليس Moraxella catarrhalis

 

دەرئەنجامەکانی هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست

خێرایی لە وەرگرتنی چارەسەری گونجاو هاوکارە لە خێرایی چاکبوونەوە بەڵام دواخستنی لە وەرگرتنی چارەسەر یان وەرگرتنی چارەسەری نەگونجاو دەبێتە زیادبوونی دیاردەکە کە وادەکات توانای بیستنی نەمینێت.

شلەمەنیەکانی کۆبۆوە لە گوێچکەی ناوەراست لە کاتی هەوکردندا هۆکارە بۆ ئەوەی دەنگەکان نەگوێزرێنەوە بۆ گوێ.

لەبەر ئەوەی فێربوونی قسەکردن لە منداڵان لەرێگای بیستنی کەسانی ترەوە دەبێت، بۆیە لاوازی بیستن دەبێتە هۆکار لە دواکەوتنی منداڵ لە گفتۆگۆ و فێربوونی زمان. وە ئەم دواکەوتنە دەتواندرێت زاڵبین بەسەری بەهۆی کەسانی پسۆر لە دەربرین.

زۆر بەکەمی ئەگەر بێتو چارەسەرکردنی هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست یان دووبارەبوونەوەی ئەم هەوکردنە ببێتە هۆکاری کەڕی.

دووبارەبوونەوەی هەوکردن لەوانەیە ببێتە هۆی دووچاربوونی زیان بۆ تەپلەی گوێچکە یان ئێسکی گوێچکە یان دەماری بیستن وە لەوانەشە ببێتە هۆکاری بوونی کەڕی بەڵام زۆر بەکەمی وە ئەمەش تێبینی دەکرێت لەلایان پزیشکی پسپۆر و شارەزای گوێچکە.

 

چۆنیەتی دەستنیشانکردنی هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست

جگە لە نیشانەکانی هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست پزیشکی شارەزا هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی ئامێری تەماشاکردنی تایبەت بە گوێچکە بۆ بینینی پەردەی گوێ کە بریتیە لە پەردەیەکی رۆنی کە گوێچکەی ناوەڕاست جیا دەکاتەوە لە گوێچگەی دەرەوە وە لەوانەشە پزیشکی پسپۆر ئەم جۆرە ئامێرە بەکاربهێنێت بۆ ناردنی چەند بڵقێک لە هەوا بە ئاراستەی پەردەی گوێ. پەردەی گوێ تەندرووست دەجووڵێتەوە بۆ ناوەوە بەهۆکاری هەواکە، بەڵام لەکاتی بوونی هەوکردن لە گوێچکەی ناوەڕاست پەردەی گوێیەکە ناجووڵێت بە هۆکاری هەوای هاتوو.

 

هۆکارەکانی تووشبوون بە هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست لە منداڵان

هەموو کەسێک لەوانەیە دووچار بە نەخۆشی هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست ببێت بەڵام منداڵان زۆرتر روودەدات پێش گەیشتن بە تەمەنی 3 ساڵی لە %85ی منداڵان تووشدەبن بە هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست وە هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کەناڵی ئۆستاکی لە منداڵان کورتتر و تەسکترە لەوەی لە پێگەیشتوان هەیە کە وادەکات کەڵەکەبوونی رژێنەکان ئاسانتر بێت.

 

هەوکردنی گوێچکەی ناوەراست بارێکی نەگوازراوەیە (نا درمی) بەڵام هەوکردنی بەشی سەرەوەی رێچکەکانی هەناسەدان وەکو هەڵامەت کە پێش دووچاربوون بە هەوکردنی گوێچکە دێت ئەوانە دەگوازرێنەوە وە لەوانەیە کۆبوونەوەی منداڵان لە داینگە بەشداری بکات لە تووشبوون بە هەڵامەت دواتر وادەکات کە ئەوانە زیاتر (منداڵانان) دووچاری نەخۆشیەکانی هەستیاری ببن لەوانەی کە دوورن لە تێکەڵاوبوونیان بە منداڵی تووشبوو وە ئەو کەسانەی لەگەڵ کەسی جگەرە کێشن زیاتر دووچاری هەوکردن دەبن وە هەروەها ئەو منداڵانەی کە مەمەی شیری (دەستکرد) دەخۆن رێژەی دووچاربوونیان زۆرترە بە بەراورد لەگەڵ شیری سرووشتی.

 

نیشانەکانی هەوکردنی گوێچکەی ناوەراست

سادەترین نیشانە لە هەوکردنی گوێچکەی ناوەراست تێبینی بەرزی پلەی گەرمی وە ئازار لە گوێچکە بەڵام ئازاری و گوێجکە و بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی بە بەردەوام روونادات، جگە لەمە منداڵان ناتوانن وەسفی ئازاری گوێجکە بکەن بۆیە دەبێت تێبینی نیشانەی تر بکەی کە لەگەڵ هەوکردنی گوێچکەدا پەیدا دەبێت.

 

ئەم لیستەی خوارەوە زۆر لە نیشانەکانی هەوکردن تێیدا روون دەکاتەوە لە کاتی تێبینی کردنی هەر یەکێک لەم نیشانەدا، دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت بۆ دڵنیابوون لەبوونی هەوکردن.

 

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی توند (تالێهاتن) بەتایبەت لەلایەن ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان بچووکە، راکێشان و خوارندنی گوێچکە، دەرچوونی رژێنی سپی یان زەرد لە گوێچکەکان، بوونی هەڵچوونێکی توند کە ئەمەش لە سرووشتی منداڵەکە نییە، بێ ئاگابوون وە زۆر جاریش داوای بەرزکردنەوەی دەنگی تەلەفزیۆن یان رادیۆ دەکات، بێ ئاگابوونی لە ناوی خۆی لەکاتی بانگکردندا، گریانی منداڵ لەکاتی شیرخواردنی چونکە دەبێتە هۆی گۆڕان لە پاڵەپەستۆی گوێچکە کە وادەکات واز لە خواردن بێنێت، گریانێکی بەشێوەیەکی نا سرووشتی لەکاتی تووشبوون بە هەڵامەت، تەمبەڵی و کەمخەوی.

 

رێگاکانی خۆ پاراستن

خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەوکردنی گوێچکەی ناوەراست کارێکی ئاسان نەبێت بەهۆی سرووشتی پێکهاتنی کەناڵی ئۆستاکی لەو تەمەنە (تەمەنی منداڵان) بەڵام دەتواندرێت هەندێک کار بکرێت بۆ کەمکردنەوەی تووشبوونی هەندێک لە هۆکارەکان ئەویش دوورکەوتنەوە لە شیر پێدانی منداڵ لەسەر پشت چونکی لەوانەیە:

هەندێک شیر و شیرەمەنی بەرز بێتەوە بۆناو گوێچکە لە رێگای کەناڵی ئۆستاکی و وە بەبوونی بەکتریا لەم شوێنە دەبێتە ناوەندێکی باش بۆ زۆربوون، بۆیە دوورکەوتنەوە لە شیر منداڵان لەسەر پشت یەکێکە لە رێگاچارەکان بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە هەوکردنی گوێچكە. وە دەتوانرێت بە دوورکەوتنەوەی منداڵان لە دووکەڵی جگەرە هۆکاربێت لە کەمکردنەوەی بەم نەخۆشیە. بۆیە داوا بکە لەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن کە لەناو ماڵ نەیکێشن یان ئەگەر هەرنا لەکاتی بوونی منداڵ با واز لە کێشانی جگەرە بهێنن بۆ ئەوەی بواری تووشبوون بە هەوکردن کەمبێتەوە، وە لەبیرت نەچێت لەوانەیە ئەمە سوودی نەبێت بۆیە زانینی نیشانەکانی هەوکردن لەلایەن منداڵان گرینگە تێبینی بکرێت لەکاتی روودانی هەوکردن.

چــــارەسەرکردن

زۆر ڕێگا هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی گوێچکەی ناوەراست. کاتێک هەوکردنەکە سادەیە بەبێ ئازار پزیشک تێبینی ئەوە دەکات کە هەوکردنەکە بەهۆی ڤایرۆسەوەیە و وە تەندرووستی گشتی منداڵەکە لە بارێکی باش دایە کە لەوانەیە پزیشک ئامۆژگاریت دەکات بە پێنەدانی هیچ و وە چاوەڕوانی پێشکەوتنی باردوخۆکە. بۆیە دەبێت تێبینی باری منداڵەکە و روودانی هەر گۆڕانکاریەک تێیدا رووبدات ئاگاداری پزیشک بکرێتەوە بەتایبەت ئەگەر بارەکە زۆر خراپ بوو. جگە لە پێدانی دەرمان لەوانەیە پزیشکی تایبەت چەند ئامۆژگاریەکت بکات بۆ یارمەتیدانی منداڵەکە بۆ هەستکردن بە ئاسوودەیی، ئەویش بەدانانی کەمادەی گەرم لەسەر گوێچکەکان وە پێدانی دژەزیندەیی وە هەتا بکرێت منداڵەکە لە بارێکی ڕاست بهێڵیتەوە لە جیاتی پاڵکەوتنی لەسەر پشت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گوێ وە بۆ منداڵانی پێگەیشتووتر پێویستە سەرینی زیاتر وە بەرزکردنەوەی سەری دابنرێت وە لەم حالەدا پێدانی دژە زیندەیی بۆ کووشتنی و زۆرنەبوونی بەکتریا پێویستە بۆ تووشبووەکە .


سەرچاوەکان

1832 بینین