هەستی خۆ بەکەمزانین

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-10-22:34:00 - کۆدی بابەت: 13146
هەستی خۆ بەکەمزانین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەستی خۆ بەکەمزانین بە ئینگلیزی (self-inferiority)، بە عەرەبی (الدونية الذاتية). مێژووی ئەم دەستەواژەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠٧، کاتێک لە لایەن دەروونناسی کاریگەر ئەڵفرێد ئادڵەر داهێنرا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی بۆچی وا دەردەکەوێت کە زۆر کەس هاندەریان نییە بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی خۆیاندا کاربکەن و بە دوای ئامانجەکانی ژیاندا بگەڕێن، پزیشکە دەروونییە هاوچەرخەکان، دەروونناسەکان و پسپۆڕانی تری تەندروستی دەروونی ئێستا خۆیان لەم زاراوەیە دووردەخەنەوە.

هەستەکانی خۆ  بەکەمزانین هەستێکی ئاڵۆزن کە زۆرجار ئاماژە بە لاوازی دەکەن. ئەو کەسانەی کە هەست بە خۆ بەکەمزانین دەکەن زۆرجار هەست بە خەمۆکی دەکەن، هەستی خۆ بەکەمزانینی توند دەتوانێت بە ئاسانی ببێتە هۆی نەخۆشی جۆراوجۆر، وەکو کەم بوونەوەی بەرگری و تەنانەت خەمۆکی، بۆ زۆربەی ئەو کەسانەی کە چارەسەری پیشەیی وەردەگرن یارمەتیدەرن.

نیشانەکانی خۆ بەکەمزانین

ناوەڕۆکی ناڕێکی خۆ بەکەمزانین ئەوەیە کۆمەڵێک بیرکردنەوەی نەرێنی، هەست، هەڵسوکەوت مەیلی هەبێت، ئەو نیشانانەی کە هەیە:

  • تیشک خستنەر سەر ئەو بیرکردنەوانەی کە بێزارکەرن.
  • نقومبوون لە هەستی شەرمەزاری، تاوان، شکست.
  • دوورکەوتنەوە لە هاوڕێ یان هاوکار یان ئەندامانی خێزان.
  • هێرشکردنە سەر ئەوانی تر وەک ڕێگەیەک بۆ گواستنەوەی هەستی گۆشەگیری و شکست.

دەروونناسی لە سەردەمی هاوچەرخدا تێبینیی ئەوە دەکات کە کەسێک ناڕێکی خۆ بەکەمزانینی هەیە لەوانەیە:

  • هەست بە بەرپرسیارێتی بکات بەرانبەر کەموکوڕی و شکستەکانی خەڵکی تر.
  • خۆ بە دوور گرتن لە هەر جۆرە پێشبڕکێیەک کە هەوڵەکانیان ڕاستەوخۆ بەراورد بکرێت لەگەڵ ئەوانی تردا.
  • زۆر هەستیارن بە ستایش و ڕەخنە.
  • خەسڵەتەکانی کەسایەتی نیشان دەدەن، وەک تەواوکاری و ڕەخنە.

هۆکارەکانی خۆ بەکەمزانین

  • پێشبینی بۆماوەیی: گۆڕانکارییەکان لە ئۆکسیتۆسین، ئەو هۆرمۆنەی کە بەشداری هەستە ئەرێنیەکان دەکات کەمتر گەشبینن، کەمتر ڕێز لە خۆیان دەگرن.
  • بنەچەی خێزان: خێزانێک بەردەوام منداڵەکەی بشکێنێتەوە، بەردەوام لۆمەی بکات و قسەی پێ بڵێت، یاخود تۆ راست ناکەیت، تۆ هەڵەیەت.

چارەسەری خۆ بەکەمزانین

  • دۆزینەوەی سەرچاوەی سەرەکی هەستی خۆ بەکەمزانین.
  • ئاگادار بوون لە تووشبوون بە نیشانەکانی خۆ بەکەمزانین.
  • دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە هەستی خۆ بەکەمزانینت هەیە بەرانبەریان.
  • ئەو شڵەژاوییە یان ناڕێکی هەستکردنە بشکێنە.
  • تێگەیشتن لەوەی کە هەموومان تووشی جۆرێک لەو کێشەیە دەبین.
  • بوەستە لەوەی کە دەتەوێت وەکو ئەوانی تر بیت.
  • بوەستە لە دوودڵ بوون لەوەی کە ئەوانی تر چۆن بیردەکەنەوە.
  • سەرنج بخە سەر لایەن و هەڵسوکەوتە ئەرێنییەکانت.
  • بوەستە لە بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی تر.
  • بوەستە لە قسەکردنی نەرێنیانە.
  • دووربکەوەرەوە لە تەنهایی و گۆشەگیری.


سەرچاوەکان



65 بینین