ناوهڕۆك
ناساندن
خوێنبەربوونی لووت یان نەزیفبوونی لووت یان لووت پژان (بە ئینگلیزی: nosebleeds، بە عەرەبی: نزف الأنف) حاڵەتێکی بەربڵاوە بەربوونی خوێنە لە لووت. ڕەنگە هەندێک جار ترسێنەر دیاربێت، بەڵام بە دەگمەن بەهۆی کێشەیەکی تەندروستییەوە ڕوودەدات، چونکە لووت لوولەی خوێنی زۆری تێدایە، کە لە بەشی سەرەوەی پێشەوە و دواوەی لووتدا هەن، ئەوانیش لوولەی خوێنی لاواز و تەنکن و ئاسانن بۆ تێکشکان، خوێنبەربوونی لووت بەربڵاو لە پێگەیشتوان و منداڵاندا لە تەمەنی نێوان ٣ بۆ ١٠ ساڵی
جۆرەکانی
دوو جۆر خوێنبەربوونی لووت هەیە بە پێی هۆکارەکانی خوێنبەربوونەکە، جۆرێکیان خوێنبەربوونی بەشی پێشەوەی لووتە، ئەگەر خوێنبەرەکانت نزیک بەشی پێشەوەی لووت تێکبشکێن، هەروەها دەکرێت قووڵ بێت، ئەمیش ڕوودەدات کاتێک خوێنبەرەکانی بەشی دواوەی لووت تێکدەشکێن، کە لە حاڵەتی دووەمدا خوێن دەچێتە ناو گەرووەوە، زۆرجار ڕوودانی خوێنبەربوونی ناوەوەی لووت هاوکاتی ڕوودانی نەخۆشی مەترسیدارترە بە بەراورد بە خوێنبەربوونی بەشی پێشەوەی لووت.
هۆکارەکانی
- گەرمیزۆر و ساردی زۆر.
- زەبری دەرەکی وەک دەستکردن بەلووت یان پێکەوتنی تەنێک.
- لە کەسی گەورە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
- بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی وەکو ئەسپرین.
- ئالوودەبوون بە خواردنەوەی ماددەی کهولی.
- هەوکردنی لووت.
- هەستیاری لووت.
- نەخۆشی خوێن وەکو هیمۆفیلیا.
چارەسەر
فریاگوزارری سەرەتایی
- ئارام بوونی کەسەکە پێویستە تووشی دڵەراوکێ و ترس نەبێت.
- سەر دانواندن و گ،وشینی نەرمی لووت.
- بەکارهێنانێ سەهۆڵ لەناو پەڕۆیەک یان ئاو بە سەرداکردن.
- پاڵنەکەوتن، پێویستە سەر بەرز بهێڵرێتەوە لە سەرووی ئاستی دڵ، ئەویش بە دانیشتن و پاڵنەکەوتن دەبێت.
- کەمێک چەمینەوە بۆ پێشەوە، ئەمەش ڕێگرە لە گەڕانەوەی خوێنی لێ ڕۆیشتوو بۆ ناو قوڕگ و قوتدانەوەی.
- پەستان خستنە سەر کونە لووتەکان، ئەویش بە بەکارهێنانی پەنجەگەورە و پەنجەی دۆشاومژە بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە ٥ بۆ ١٠ خولەک، لەگەڵ هێشتنەوەی هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە، کە ئەمە پەستان دەخاتە سەر جێی خوێنبەربوونەکە و یارمەتیدەرە لە وەستاندنی خوێنبەربوونەکە.
سەردانیکردنی دکتۆر