جیاوازی زێڕی سپی و زیو

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-11-20:58:00 - کۆدی بابەت: 13152
جیاوازی زێڕی سپی و زیو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جیاوازی زێڕی سپی و زیو (بە ئینگلیزی: The Difference Between Silver and White Gold، بە عەرەبی: الفرق بين الفضة والذهب الأبيض) ئاڵتونی سپی بە ئاڵتونی تێکەڵکراو لەگەڵ یەکێک لە کانزا سپییەکانی وەک زیو پێکدێت کە دەکرێت نیکل یان پالادیۆم بێت. لەکاتێکدا زیو کانزایەکی بەنرخی خۆڵەمێشی یان سپییە، ئەمە جگە لەوەی کۆمەڵێک جیاوازی تر کە دەتوانرێت لە بابەتەکەدا ڕوون بکرێتەوە.

جیاوازی زێڕی سپی و زیو

زۆر کەس پرسیار لە جیاوازی نێوان زێڕی سپی و زیو دەکەن، بەهۆی لێکچوونێکی زۆریان لە ڕواڵەتدا، بەڵام نرخی هەردوو کانزاکە تەواو جیاوازە و ئەمانەی خوارەوە دیارترین جیاوازییە:

  • نرخی زێڕی سپی بۆ هەر گرامێک ٢٣.٨٦ دۆلارە، نرخی زیویش ٥٩ سەنتە.
  • زێڕی سپی دەبێت بە ناردنی بۆ زێڕینگەرێک لە هەموو ماوەیەکدا پاک بکرێتەوە، لەکاتێکدا دەتوانرێت زیو لە ماڵەوە پاک بکرێتەوە، بە بەکارهێنانی مادەی سادە، وەک نیشاستە و سرکە و ئاوی لیمۆ.
  • زێڕی سپی نیکلی تێدایە کە دەبێتە هۆی هەستیاری پێست، لەکاتێکدا زیو مسی تێدایە کە دژە هەستیارییە.
  • ئەو پارچانەی کە لە زیوی ستێرلینگ دروست دەکرێن زیاتر دەمێننەوە لە پارچەکانی کە لە زێڕی سپی دروستکراون، زیو بە شێوەیەکی کرداریی زیاتر بەکاردەهێنزێت بەراورد بە زێڕ، بۆیە پێویستە دڵنیابیتەوە لە دووربوونی لە کلۆر و ماددە کیمیاییەکان و ئاوی خوێ.

دەربارەی زێڕی سپی و زیو

زێڕی سپی

زێڕی سپی لە تێکەڵەیەک لە زێڕی زەرد و کانزا سپییەکانی تر، واتە نیکل یان پالادیۆم پێکدێت، بۆ ئەوەی بە ڕەنگێکی سپی گەشاوەی هاوشێوەی ڕەنگی زیو دەربکەوێت لە کاتی دروستکردنی خشڵ، هەر جۆرێکیان بێت، دەبێت تێکەڵەیەک لە کانزاکان بێت و پاشان زێڕ یان زیوەکەی بۆ زیاد کرا بێت، چونکە زێڕ بە تەنیا یان زیو بە تەنیا زۆر نەرمە و خشڵی بەهێز و باشی لێ دروست ناکرێ، وەک ئەوەی لە زێڕی زەرد و زێڕی گوڵ و ئەوانی تردا هەیە.

زۆرجار زێڕی سپی بە ڕادیۆم دەپۆشرێت، ئەمەش کاردەکات بۆ بەهێزکردنی هێزەکەی و زیادکردنی بریقە و جۆریەتییەکەی. دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک، زێڕی سپی ڕەنگی خۆی لەدەست دەدات و ڕەنگی ڕاستەقینەی کانزاکە دەردەکەوێت کە ئەو خێراییەی ڕوودەدات بەندە بە چەندین هۆکارەوە، وەک ئاستی pH بۆ پێستی ئەو کەسەی کە زێڕ لەبەر دەکات، هەروەها بەندە بە ڕادەی بەرکەوتنی زێڕەکە لەگەڵ ماددە کیمیاییەکان و هۆکارە ژینگەییەکان کە پێشتر لە سروشتدا هەن.

هەندێک کەس پێیان باشە زێڕی عەیار هەژدە بکڕن، چونکە ڕێژەیەکی زیاتر لە زێڕی پاکی تێدایە، هەندێکی تر پێیان باشە زێڕی عەیار چواردە بکڕن، چونکە بەهێزترە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک کانزای زیادکراوی تێدایە، خشڵی دروستکراو لە زێڕی سپی عەیار چواردە یان هەژدە عەیارە بە گشتی پەسەندکراون.

بۆ دیاریکردنی ڕێژەی سەدی زێڕی سپی پاک لە نێوان تێکەڵەی کانزاکانی تردا، دەبێت ژمارەی عەیاری زێڕی سپی دابەش بکرێت بەسەر بیست و چوار بۆ نموونە لە زێڕی عەیار چواردە ڕێژەی زێڕی پاک ٥٨.٣% و کانزا زیادکراوەکانی تر ٤١.٧% پێکدەهێنن.

زیو

ئەو زیوەی بۆ دروستکردنی ئیکسسوارات بەکاردەهێنرێت پاک نییە، بەڵکو لەگەڵ مس تێکەڵکراوە، هەروەها ڕەنگەکەی سپی گەشاوە، هاوشێوەی زێڕی سپییە، هەروەها بەدیلێکی باشە بۆی، چونکە نرخەکەی کەمترە لەخۆی، بەتایبەتی زیوی ستێرلینگ، کە بەزۆری لە ٩٢.٥% زیو پێکدێت، و ٧.٥% کانزاکانی تر

بەکارهێنانی زیو تەنها لە خشڵدا سنووردار نییە، بەڵکو زۆر کەس لە دیزاینکردنی کەلوپەلی سەر مێز و پاتری و هتد بەکاریدەهێنن، چونکە زیو کانزایەکی زۆر نەرمە، لەگەڵ کانزاکانی تر تێکەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی بەهێزتر و بەهێزتر بێت، هەروەها دەتوانرێت پۆلیش و پاکبکرێتەوە بەردەوام.


سەرچاوەکان



91 بینین