ڕزیوی ددان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-29-20:36:00 - کۆدی بابەت: 1765
ڕزیوی ددان

ناوه‌ڕۆك

ڕزیوی ددان

ڕزیوی ددان یان کرمێ بوونی ددان جۆرێک لە نەخۆشی زۆر بەربڵاوە کە لە دوای هەڵامەت و سەرما خوردەگەوە بەربڵاوترین نەخۆشی جیهانە، ئەم نەخۆشییە هۆکاری گرنگی لەدەست دانی ددانی گەنجانە. ئەو دەردراوانە کە بە شێوەی سروشتی لەناو دەمدا هەن کاربۆهیدراتەکان دەگۆڕن بۆ جوتە شەکر لە ناو دەمدا پێکهاتەیەکی ئەم مادەیەی ناو دەم تێکەڵی خواردنی ماوەی ناو ددانەکان و ئەم ڕژێنە ماددەیەکی لکێن دروست دەکات کە پێی دەوترێت (کلسی ددان)،ئەم کلسە دەبێتە هۆی داخورانی ددانەکە  و پاشان ڕەش بوونەوەی و کون کون بوونی و هەڵوەراندنی. لە پێشدا بەشی مینای ددانەکە و پاشان (عاج) و تا دەگاتە دەمارەکانی ناو ددانەکە، وە هەروەها ئەم مادەیە پوکەکان توشی نەخۆشی دەکات و هەوی پێ دەکات، پاشان جۆرەها نەخۆشی لێ دەکەوێتەوە.

نیشانەکانی

نیشانەكانی ڕزیوی ددان بریتین لە:

  • بوونی جاڵ لە دداندا
  • ئازار پێگەیشتن لە کاتی خواردنی ساردی و گەرمی
  • ئازار لە کاتی خواردنی شیرینی

باشترین ڕێگە بۆ بەرگری لە ڕزینی ددان شۆردنی بەردەوامی ددانەکان بە فڵچە و مەعجون. لەو خواردنە شیرینانەی کە دەلکێن بە دداندا دووربکەوینەوە یاخود هەر هیچ نەبێت لەگەڵ خواردنی تردا بیان خۆین.
ددان شتن لە دوای خواردن بە ئاو تەنها زۆرتری دەکات ڕێژەی کلسەکە لەسەر ددان کۆدەبنەوە بۆیە پێویستە  بە (فڵچە و مەعجوون)ی دەم و ددان بشۆردرێت و پاشان بە پەتێکی پاک و باریک بەینی ددانەکان پاک برێتەوە بە باشی، هەروەها ئەو (مەعجوونانەش) کە بەکاردەهێنرێت پێویستە فلۆریدی تیا بێت.
ئامانجمان لەم ڕاگرتنەی ددان نەڕزینیەتی بۆیە پێویستە ئەگەر بە درێلی تایبەت لە کن پزیشکی ددان هەڵی بکۆڵین و جێگاکەی بە ماددەیەکی گونجاو پڕبکەینەوە لەو ماددانەش.
١- ئاڵتون.
٢- مرواری.
٣- شوشە.

بۆ سەلامەتی و پاک و تەمیز ڕاگرتنی ددانەکان پێویستە (٦) مانگ جارێک یاخود ساڵی جارێک ددان پێویستە لای پزیشکی تایبەت پاک بکرێتەوە.


سەرچاوەکان



1104 بینین