ئەو بەهاراتانەی دژی شێرپەنجەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-22:03:00 - کۆدی بابەت: 1856
ئەو بەهاراتانەی دژی شێرپەنجەن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و بە‌ھاراتانە‌ی دژی شێرپە‌نجە‌ن

بە‌ھارات لە‌نێو زۆربە‌ی میللە‌تان بۆبڕازاندنە‌وە‌ی سفرە‌ و بە‌تامكردنی خواردن بە‌كاردێ، بە‌ڵام ڕە‌نگە‌ نە‌زانیت كە‌ بە‌ھارات بە‌ چە‌ندین ڕە‌گە‌زی تە‌ندروستی خۆراكیی دە‌وڵە‌مە‌ندن و بە‌ ڕێوشوێنی جیاواز دژی چە‌ندین نە‌خۆشین، لە‌وانە‌ شێرپە‌نجە‌، ئە‌مانە‌ ھە‌ندێك لە‌ سوودە‌كانی جۆرە‌ جیاوازە‌كانی بە‌ھاراتن لە‌ دژایە‌تی شێرپەنجە :

  1. زە‌ردە‌چە‌وە‌: لە‌ زە‌ردە‌چە‌وە‌دا ڕە‌گە‌زی كوركمین ھە‌یە‌ كە‌ توێژینە‌وە‌ی زانستی دە‌ریانخستووە‌ ڕێگری لە‌ دروستبوون و گەشە‌ و بڵاوبونە‌وە‌ی شێرپە‌نجە‌ دە‌كات، ھە‌ندێك توێژینە‌وە‌ دە‌ڵێن ئە‌وانە‌ی زۆرتر زە‌ردە‌چە‌وە‌ بە‌كاردێنن، كە‌متر تووشی شێرپە‌نجە‌ی مە‌مك دە‌بن.
  2. بیبە‌ری ڕە‌ش: ماددە‌ی پیپێرین پۆلیفینۆڵ كە‌ لە‌ بیبە‌ری ڕە‌شدا ھە‌یە‌، دژی شێرپە‌نجە‌ی مە‌مكە‌، ھە‌ندێك توێژینە‌وە‌ دە‌ڵێن ئە‌و ماددە‌یە‌ دژی چە‌ندین جۆر شێرپە‌نجە‌ی دیكە‌شە‌.
  3. سیر: ڕە‌گە‌زی ئالیوم ساتیڤۆم كە‌ لە‌ سیردا ھە‌یە‌، بە‌وە‌ ناسراوە‌ كە‌ ڕێگرە‌ لە‌ گە‌شە‌ی خانە‌ شێرپە‌نجە‌ییە‌كان و لە‌ مشكدا كاریگە‌ریە‌كە‌ی سە‌لمێندراوە‌ لە‌ پووكاندنە‌وە‌ی شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات.
  4. زە‌نجە‌فیل: ھە‌ندێك سە‌رە‌داو دە‌ستی زاناكان كە‌وتون كە‌ زە‌نجە‌فیل دژی شێرپە‌نجە‌ی پێستە‌، كاریگە‌ریی دژی شێرپە‌نجە‌یی، زە‌نجە‌فیل بە‌ھۆی ماددە‌ی جینجیرۆڵ ھە‌یە‌، كە‌ ئومێد دە‌كرێت لە‌ داھاتوودا وە‌ك چارە‌سە‌ری شێرپە‌نجە‌ی كۆڵۆن بە‌كاربھێندرێ.
  5. بیبە‌ری توون (تیژ): ڕە‌گە‌زی كاپسایسین-ی تیادایە‌ كە‌ جە‌ستە‌ لە‌ كاریگە‌ری ماددە‌ تووشكە‌رە‌كانی شێرپە‌نجە‌ی دە‌پارێزێ، ھە‌ندێك توێژینە‌وە‌ی دیكە‌ش ئاماژە‌ بە‌ ڕۆڵی بیبە‌ری توون دە‌كە‌ لە‌سە‌ركوتكردنی شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات، ھە‌روە‌ك لە‌ دژی ھە‌ندێك شێرپە‌نجە‌ی پێست كاریگە‌رە‌.
  6. زە‌عفە‌ران: ماددە‌ی كۆرسین-ی تیادایە‌ كە‌ دژی شێرپە‌نجە‌ی پێستە‌، ھە‌روە‌ك دە‌ریشكە‌وتووە‌ دژی بڵاوبوونە‌وە‌ی شانە‌ شێرپە‌نجە‌ییە‌كانە‌.
  7. دارچینی: پڕە‌ لە‌ ڕە‌گە‌زی دژە‌ ئۆكسێن، كە‌ جە‌ستە‌ دە‌پارێزن لە‌ كاریگە‌ری ڕە‌گە‌زە‌ توشكە‌رە‌كانی شێرپە‌نجە‌. ھە‌ندێك توێژینە‌وە‌ش دە‌ڵێن دارچینی دژی شێرپە‌نجە‌ی لیمفە‌گرێكان و پە‌نكریاسە‌.


سەرچاوەکان



1293 بینین