کێشکردنی هەستی قوتابی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-23:04:00 - کۆدی بابەت: 1863
کێشکردنی هەستی قوتابی

ناوه‌ڕۆك

کێشکردنی هەستی قوتابی

کەسایەتی مامۆستا پێش چوونە ژوورەوە یان لە کاتی چوونە ژوورەوە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هەستی قوتابی، ئەگەر مامۆستا بە باوەڕبەخۆبوونێکی زۆر و بەسەر بەرزی بە دڵێکی گەش و ڕوویەکی خۆش چووە پۆلەکەی، ڕاستەوخۆ هەستێکی بەهێز لای قوتابیان دروست دەبێت و یارمەتیان دەدات بۆ زرنگی و ورایای و گوێگرتن لە وانەکە، بە پێچەوانەوە، بێ زەوقی مامۆستا و نیشاندانی بێتاقەتی لە یەکەم ساتی چوونە ژوورەوە هەستی وەرگرتن دەکوژێت و بەرامبەر هەست بە بێزاری دەکات و خەواڵوو دەبێت.


سەرچاوەکان



711 بینین