شیکاری هۆما

له‌لایه‌ن: - دکتۆرە ڤانە دکتۆرە ڤانە - به‌روار: 2024-09-07-01:03:00 - کۆدی بابەت: 14550
شیکاری هۆما

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بریتییە لە شیکاری پێشبینیکراو بۆ نەخۆشی شەکرە، هۆما یەکێکە لە باشترین پشکنینەکان کە بۆ پێشبینیکردنی نەخۆشی شەکرە بەکاردێت؟بە تایبەت
شەکرەی جۆری دووەم لە کەسانی پێگەیشتوودا.

جۆرەکانی

شیکاری HOMA دابەشکراوە بەسەر:

۱ـ جۆری یەکەم: HOMA IR شیکاری IR نوێنەرایەتی بەرگری خانەکانی لەش دەکات بەرامبەر بە ئەنسۆلینی دەردانی پەنکریاس، واتە پەنکریاس ئەنسۆلین بە ڕێژەیەکی ئاسایی دەردەدات، بەڵام شانە و خانەکانی لەش وەڵامی ئەم ئەنسۆلینە ناداتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی شەکری خوێن و نەخۆشی شەکرە.

ـ  نیشاندەری ئەنجامی تاقیکردنەوەی HOMA IR:
تاکوو ڕێژەی شیکارییەکە زیاتر بێت، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەبێت، بەهۆی زیادبوونی بەرگری خانەکان بەرامبەر بە ئەنسۆلین و نەبوونی وەڵامدانەوەی بۆی.

جۆری دووەم:  HOMA B: شیکاری B نوێنەرایەتی پێوانەکردنی کارایی پەنکریاس دەکات لە دەردانی ئەنسۆلین و کارایی کارەکانی خانەکانی بێتا کە ئەنسۆلین دەردەکەن، واتە ئەم شیکارییە توانا و کارایی پەنکریاس لە دەردانی ئەنسۆلین دەپێوێت.

-نیشاندەری ئەنجامی شیکاری HOMA B:
تاکوو ڕێژەی شیکارییەکە کەمتر بێت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەبێت بەهۆی کەمبوونەوەی کارایی پەنکریاس لە دەردانی ئەنسۆلین.

ئەو هۆکارانە چین کە بەرگری لەش بۆ ئەنسۆلین و لاوازی خانەکانی پەنکریاس زیاد دەکەن

- کێشی زیادە و قەڵەوی بەتایبەت لەگەڵ بەرزی چەوری.
ـ نەبوونی جووڵە و وەرزش نەکردن.
ـ جگەرەکێشان و ناڕێکی خەوتن.
ـ خواردنی بڕێکی زۆر لە شەکر بۆ ماوەیەکی زۆر.


سەرچاوەکان



39 بینین