چۆن پیاوان گرنگی بە خۆیان بدەن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-16:06:00 - کۆدی بابەت: 2390
چۆن پیاوان گرنگی بە خۆیان بدەن؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن گرنگی بەخۆمان بدەین؟

گرنگی بەخۆدان

كاتێك باسی گرنگی بەخۆدان و خۆ جوانكردن دەكرێت زیاتر خەیاڵمان بەلای خانماندا دەڕوات، بەڵام لە ڕاستیدا پیاوان بەهامان شێوە خۆیان پشتگوێ ناخەن، چوونكە بەهەمان شێوە بۆ پیاو گرنگە و متمانە بەخۆبوونی زیاددەكات. لەبەر گرانی بەرهەمەكانی پیاوان ئێمە لێرەدا چەند جێگرەوەیەكی سرووشتی دەخەینەڕوو كە هەمان سوودیان هەیە بەمەرجێك بە بەردەوامی بەكاربهێنرێت.

گرنگی بەخۆدان بۆ پیاوان

گرنگیدان بە پێست و ڕووخسار

زۆرجار پیاوان وادەزانن پێویست نییە كە گرنگی بە ڕووخساریان بدەن بەهەمان شێوەی خانمان بەڵام لە ڕاستیدا وانییە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت. لێرەدا چەند خاڵێك دەخەینەڕوو بۆ پاراستن و گرنگیدان بە پێست.

  • شۆردنی دەموچاو بە بەكارهێنانی پاككەرەوەی تایبەت.
  • پاككردنەوەی خانەمردووەكانی پێست.
  • پاراستنی دەمووچاو لە وشكبوونەوە.
  • تاشینی چەناگە بەشێوەیەكی ڕێك و گونجاو.
  • خواردنی ئەو خاردەمەنیانەی كە بەسوودن بۆ پێست، وەك ئەو خواردنانەی كە دوڵەمەندن بە ڤیتامین A، یان ئەو خواردنانەی كە ماددەی دژەئۆكسانیان تدایە، هەوەها ئۆمیگا 3 (Omega 3)، دووركەتنەوە لەو خواردنانەی كە بڕێكی زۆر شەكری تێدایە.
  • بەكارهێنانی دژەخۆر لەكاتی چوونەدەرەوە.
  • دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.
  • خۆبەدوورگرتن لە سترێس.
  • بەدەستهێنانی بڕی پێویست لە خەوتن.

گرنگیدان بە قژ

وەك چۆن لە لای خانمان چەندین ڕێگە هەیە بۆ گرنگیدان بە قژ، بە هەمان شێوە پێویستە پیاوان بۆ هێشتنەوەی جوانی و تەندرووستی قژیان چەند ڕێگەیەك بگرنەبەر، لەوان:

  • زوو زوو قژت مەشۆ

هەڵە تێگەشتنێك هەیە لە نێوان پیاواندا كە وا دەزانن دەبێت بە بەردەوامی قژیان بشۆن بۆ ئەوەی بەپاكی و تەندرووستی بیهێڵنەوە، بەڵام لە ڕاستیدا باشتر وایە كە لە ماوەی هەفتەیەكدا سێ جار قژت بشۆردرێت، هەوەها باشتر وایە شامپۆی تایبەت بەكاربهێنێرت بۆ پاراستنی تەندرووستی قژت و هەروەها گێڕانەوەی ئەو پڕۆتینانەی كە لەدەستیداوە.

بەتووندی قژت وشك مەكەرەوە: لەكاتێكدا كە قژت تەڕە ئەوا لە لاوازتریت كاتیدایە، بۆیە پاش تەواوبوون لە شۆردنی پێویستە بە نەرمی و وریاییەوە وشكی بكەیتەوە.

  • قژت كوورت بكەوە

گەر خاوەنی قژێكی تەنك و خاویت، باشتر وایە زوو زوو كورتی بكەیتەوە بۆ دووربوون لە پیسبوون ە تێكچوونی قژت.

  • بەكارهێنانی هێلكە بۆ قژت

هێلكە چەندین پڕۆتین و ماددەی ئاسنی بەسوودی تێدایە بۆ قژت وەك، كۆگرد. هەوەها زەردێنەی هێلكە بەكاربهێنە بەتایبەتی بۆ پێستی سەرت بەمەبەستی بەهێزكردنی قژت.

  • قژت بەدووربگرە لە كلۆر

مەلەوانگەكان بڕێكی زۆر لە كلۆریان تێدایە كە زیانی زۆر بە پێستی سەر دەگەیەنێت. دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی قژ، بۆیە باشتر وایە لە كاتی چوون بۆ مەلەوانگەكان كرێمی تایبەت بە قژ یان كڵاوی تایبەت بە مەلەكردن بەكاربهێنیت.

دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی زۆری بەرهەمەكانی قژ: پێویستە بەكارهێنانی بەرهەمەكانی قژ وەك، جێڵ، واكس، سپرا، كەم بكەیتەوە، چوونكە دەبێتە هۆی زیان گەیاندە بە قژ، گە پێویستی كر قژت دابهێنیت ئەوا باشتر وایە تەنها بڕێكی كەم بەكاربهێنیت.

بەدوورگرتنی قژ لە سەرچاوە گەرمییكان: ئەمە خاڵێكی زۆر گرنگە بۆ پاراستنی قژ، كە پێویست دەكات قژت بەدوور بگریت لە كەرمییە بەرزەكان، واتا دووركەوتنەوە لە وشككەرەوەی قژ (مجەفیفە)، باشتر وایە بهێڵیت قژت بە شێوەیەكی سرووشتی وشكببێتەوە بەڵام كاتێكی زیاتر دەخایەنێت، گەر پێویستی كرد وشككەرەوە بەكاربهێنیت دەبێت گەرمییەكەی بخەیتە نزمترین ئاست.

بەدەستهێنانی لەشێكی ڕێك و وەرزشی بۆ پیاوان

گەر دەتەوێت كێشت داببەزێنیت و لەشێكی ڕێكت هەبێت، پێویستە بە شێوەیەكی گشتی گرنگی بدەیت بە خواردنە تەندرووستەكان، وەرزشكردن، گۆڕینی خووی ڕۆژانەت، لەهەمووی گرنگتر بەدەوامبوون و ئیرادەیە. لێرەدا باسی چەند خاڵێك دەكەین بۆ بەدەستهێنانی لەشێكی تەندرووست.

  • دابەشكردنی ژەمەكانی خواردن، یەكەمین رێنمایی بەشكردنی دابەشكردنی ژەمەكانی خواردنە، واتە نان خواردن لە ماوەی نێوان دوو كاتژمێر بۆ سێ كاتژمێر، بەڵام پێویستە خواردەمەنی تەندرووست بخۆیت كە دبنە هۆی كەمكردنەوەی كێش و لەهەمان كاتتدا هێشتنەوەی كرداری هەرسكردن بە چالاكی.
  • خواردنەوەی ڕێژەیەكی زۆر لە ئاو، لە زۆربەی كاتەكاندا كەست دەكەیت برسیتە ئەوە لە ڕاستیدا لەوانەیە تینوتبێت، كاتێك لەشت بڕی پێویست لە ئاوی تێدایە ئەوا هەستكردن بە برسێتی كەمدەبێتەوە، هەوڵبدە سێ لیتر ئاو بخۆیتەوە لە ڕۆژێكدا، ئەگەر وەرزش بكەیت ئەو پێوستت بە ئاوی زیاتر دەبێت، هەوەها ئاو دەبێتە هۆی پاككردنەوەی لەش لە ژەهرەكان و باشتركردنی كرداری هەرس و پاككردنەوەی كۆڵۆن. گەر دەتەوێت ڕێژەیەكی كەمتر نان بخۆیت ئەوا بیست یان سی خولەك پێش نانخواردن ئاو بخۆرەوە.
  • ئەو خواردنانە بخۆ كە ڕێژەیەكی كەم چەوری تێدایە و ڕێژەیەكی باش پڕۆتینی تێدایە، وەك ھێلكە، چەرەسات، سینگی مریشك، ماسی، نیسك و قارچك.
    خواردنی سەوزە و میوە.
  • دووركەوتنەوە لە خواردنە خێراكان.
  • یاری پەت پەتێن بكە.
  • بەپێ زۆر بڕۆ.


سەرچاوەکان



912 بینین