ناوهڕۆك
شیردەرەکان
زیندەوەرە شیردەرەکان، لە هەموو شوێنە وشکەکانی سەر ڕووی زەوی هەیە، جگە لە هەندێک ناوچەی هەردوو تەورگە، کە لە ژێر مەرجی ژیانی جۆراوجۆردا دەژین، وەکوو ئاو، وشکانی، ژێر زەوی، لەسەر دار، جیا بەرزەکان، نێوچە سارد و بەفراوییەکان، بیابانە گەرم و وشکەکان، ئەم زیندەوەرانە لە هەر شوێنێک بن، بە خێرایی زاوزێ دەکەن.
هەندێک لە زیندەوەرە شیردەرەکانی کوردستان ئەمانەن: سنجانی، زەمبینی، مشکی دوو پای پێنج پەنجەی گچکە، مشکی دوو پای پێنج پەنجەی گەورە، کەروێشکی دەشتی، کەروێشکە مشک، مشکە کوێرە، مشکی ئاویی، مشکی موغان، گوزنی زەرد، ئاسک، ئاهو، بزنەکێوی، شەمشەمەکوێرە،بزنە کێوی.
سەرچاوەکان
4080 بینین