باڵندەکان 

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-20-21:49:00 - کۆدی بابەت: 2450
باڵندەکان 

ناوه‌ڕۆك

باڵندەکان 

ژمارەیەکی زۆر لە باڵندەکان، لە دارستان و چیاکانی کوردستاندا دەژین، ئەو باڵندانە، بە شێوە و ڕوخسار و گەورە و گچکەی و ڕەنگ و دەنگ و ڕەچەڵەک لە یەکدی جیا دەکرێنەوە، هەندێکیان لەبەر ئەوەی لە لایەن مرۆڤەوە ڕاو دەکرێن، بەرە بەرە بەرەو نەمان دەچن. باڵندەکان بە گوێرەی شوێن و ژیان و نیشتەجێبوونیان دەکرێن بە دوو بەشەوە
یەکەم – باڵندە نیشتەجێبووە هەمیشەییەکان وەکوو بولبول، پۆڕ، چرگ، جوڕە، گەڵوازە، چۆلەکە، دارکونکەرە، داڵاش، زیقاوە، سرورە ڤانگ، ڕیشۆڵە، قاژوو، قەشمەڕە، قەلەباچکە، کاسەڵە، شینکە، کلک هەڵتەکێنە، کۆتر، کوڕکورە، هەودێرە، هەڵۆ.
دووەم – باڵندە کۆچبەرەکان وەکوو پەڕەسێلکە، لەقلەق، پێ قونەی سەر بە کڵاو، دەنوک بێڵە، ڕەش بەشە، ڕەوڕەوە، قورینگ، قوڵە شینکە، قەل مراوی، کەڵک، ماسی خۆرکە، ماسی گرە.


سەرچاوەکان



2449 بینین