نۆزڵی ئۆتۆمبێل چ کاتێک پاک بکرێتەوە؟

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-22-01:08:00 - کۆدی بابەت: 2497
نۆزڵی ئۆتۆمبێل چ کاتێک پاک بکرێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

نۆزڵی ئۆتۆمبێل چ کاتێک پاک بکرێتەوە 

به‌پێی ستانداردی جیهانی، ده‌بێت نۆزڵ له ‌(60)هه‌زار كیلۆمه‌تردا تێست بكرێت، كه‌ ئه‌ویش به‌ئامێری تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كرێت بۆ زانینی هه‌ندێك كێشه‌ كه‌ زۆركات شۆفێر خۆی هه‌ستی پێناكات.
كاتێكیش نۆزڵ كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت چه‌ند هۆكارێكی خراپ‌ و نێگه‌تیڤ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

دەرهاویشتەكانی تێكچوونی نۆزڵ

1: دره‌نگ كاركردنی ئۆتۆمبێل.
2: له‌رزینی ئۆتۆمبێل.
3: هه‌بونی بۆنێكی ناخۆش له‌ئه‌گزۆزه‌وه‌.
4: زیاد سه‌رفكردنی به‌نزین.
5: زۆرجار به‌هۆی ئه‌و جۆره‌ حاڵه‌وه‌ كرداری خنكان له‌ئۆتۆمبێل ڕوده‌دات‌و هه‌ڵنابێت.

تێبینی: گه‌ر یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ هه‌بون له‌ئۆتۆمبێله‌كانماندا، پێویسته‌ نۆزڵه‌كانمان (TEST) واته‌ پاك بكه‌ینه‌وه‌، تاوه‌كو كرداری پرژاندنی به‌نزین له‌نۆزڵه‌كانه‌وه‌ به‌یه‌كسانی دابه‌ش بێت‌و گرفته‌كانی له‌رزین یاخود هه‌ر گرفتێكی دیكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن.


سەرچاوەکان

32 بینین