باڵای مرۆڤ چۆن زیاد دەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-02-24-00:02:00 - کۆدی بابەت: 2621
باڵای مرۆڤ چۆن زیاد دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن باڵای مرۆڤەكان زیاد دەكات؟

گەشە

گەشەی مرۆڤ لەو كاتەوە دەست پێدەكات كاتێك هێلكە دەپیتێنرێت لەناو ڕەحمی دایكدا، پڕۆسەی گەشەكردن پڕۆسەیەكی ئاسایی نییە بەڵكو لەچەند قۆناغێكی ئاڵۆز تێدەپەڕێت تا كۆرپەلە گەورە دەبێت و لەدایك دەبێت.

لەدوای لەدایكبوونی منداڵەوە چەند قۆناغێكی گەشەسەندنی جیاواز دەست پێدەكات، وەك گەشەسەندنی مێشك، هەروەها گەشەسەندی باڵا و كێش. لەسەرەتای لەدایكبووندا منداڵ پێویستی بە چاودێری ورد هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكە تەندروست گەشە بكات.

باڵای مرۆڤ و هۆڕمۆنی گەشەكردن

لەسەرەتای لەدایكبوونی منداڵەوە باڵای دەست دەكات بە زیادكردن بە شێوەیەكی هێواش تا دەكاتە قۆناغی هەرزەكاری دواتر زیادبوونی باڵای خێراتر دەبێت. زیادبوونی باڵا بەبۆنەی هۆڕمۆنی گەشەوەیە (Growth hormone) كە لەلایەن بەشی پێشەوەی ژێر مێشكە ڕژێن دەردەدرێت، ئەم هۆڕمۆنە لە ڕێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە فەرمان بە شانە جیاوازەكانی لەش دەكات بۆ گەشەكردن، بەهەمان شێوە بۆ زیادبوونی باڵا، ئەم هۆڕمۆنە بەشێوەیەكی ڕێكخراو دەردەدرێت بە درێژایی ژیانی كەسەكە، بەڵام ئەم هۆڕمۆنە بە تەنیا پێویست نییە بۆ گەشەكردن بەڵكو پێویستی بە تەواوكەری خۆراكی دەبێت وەك پڕۆتین. كەمی دەردانی ئەم هۆڕمۆنە دەبێتە هۆی نەخۆشی (كورتە باڵایی)، هەروەها زۆری لە دەردانی ئەم هۆڕمۆنە دەبێتە هۆی گەشەكردنی كەسەكە بە شێوەیەكی ناتەندروست.

بەرزی باڵا لە تەمەنی هەزەكاری

ئەندامانی خێزان تێبینی زیادبوونی لەناكاوی باڵای منداڵەكانیان دەكەن لە تەمەنی هەرزەكاریدا، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی دەردانی هۆڕمۆنی گەشە لەم تەمەنەدا، بەڵام ئەم زیاددەردانە بەردەوام نابێت بەڵكو كەم دەكات لە نیوەی تەمەنی هەرزەكاریدا پاشان لە كۆتاییدا زیاد دەكاتەوە، زیادبوونی باڵا پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ باڵغبوونی كەسەكەدا.

جیاوازی لە باڵای مرۆڤدا بە درێژایی مێژوو

چەند توێژنەوەیەك كە لە ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە سەلماندویەتی كە بەرزی باڵا زیادی كردووە لەم سەدەیەی كۆتاییدا، ئەمەش بەبۆنەی زیادبوونی ئاستی تەندروستی و خۆراكەوە، ئەم ئەنجامە دوای توێژینەوەیەك هات كە 800 توێژەر بەشدار بوو تێیدا كە تێیدا باڵای هەموو وڵاتەكانیان پێوا، چەند توێژینەوەیەكی تر سەلماندویەتی كە بۆ ماوەی كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر درێژی باڵا، بەپێی ئەم توێژینەوانە دەركەوتووە كە باڵای ڕەگەزی نێر بەرزترە لە باڵای ڕەگەزی مێ، بۆ نمونە لە وڵاتی ئوردن تێكڕای باڵای ڕەگەزی نێر 171 سانتیمە بەڵام هی ڕەگەزی مێ 158 سانتیمە، بەهەمان شێوە بۆ وڵاتی میسر باڵای نێر 166 سانتیمە لە كاتێكدا بۆ مێ 157 سانتیمە، وڵاتی تیمۆری ڕۆژهەڵات كەمترن ڕێژەی باڵای تێدا تۆماركراوە.

زیادبوونی باڵای مرۆڤ بە شێوەیەكی سروشتی

بەدڵنیلییەوە خواردنی خۆراكی تەندرووست و پێویست كاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی باڵا بەتایبەتی لە تەمەنی ساواییدا، بە شێوەیەكی گشتی بۆ ڕگەزی نێر زیادبوونی باڵا لە تەمەنی بیست ساڵیدا دەوەستێت، بەڵام بۆ ڕەگەزی مێ لە یەكەم سووڕی مانگانەدا كە لە تەمەنی 16 ساڵیدایە دەوەستێت. چەندین هۆكاری تر هەیە كە كار لەسەر زیادبوونی باڵا دەكەن وەك، هۆكاری بۆماوەیی، هەروەها هۆكاری نەخۆشی وەك نەخۆشی غوددە. لە خوارەوە باسی زیادبوونی باڵا دەكەین لەكەسێكی تەندرووستی ئاساییدا:

كاتی لەدایكبوون: 50 سانتیم.

یەك ساڵی: 75 سانتیم.

4 ساڵی: 100 سانتیم.

6 ساڵی: 122 بۆ 115 سانتیم.

9 ساڵی: 130سانتیم.

12 ساڵی: 150 سانتیم.

15 ساڵی بۆ ڕەگەزی نێر: 165 سانتیم.

15 ساڵی بۆ ڕەگەزی مێ: 162 سانتیم.

18 ساڵی بۆ ڕەگەزی نێر: 175 سانتیم.

18 ساڵی بۆ ڕەگەزی مێ: 165 سانتیم.


پارێزگاریكردن لە گەشەیەكی تەندروستی باڵا

چەند ڕینماییەك بۆ باڵایەكی تەندروست بۆ منداڵ:

خواردنی تەندروست و گونجاو

خواردنی ئەو جۆرە خواردنانەی كە بڕی پێویست لە كالیسیۆمی تێدایە كە پێویستن بۆ گەشەكردنی ئێسك، هەروەها ئەو خۆراكانەی كە یارمەتی لەش دەدەن بۆ گەشەكردن وەك ماسی كە ڕیژەیەكی پێویستی زینك و ڤیتامین D تێدایە، هەروەها ئەو خواردنانەی كە پڕۆتینی پێویستی تێدایە وەك گۆشت و قارچك و پاقلەمەنییەكان.

خەوتن بۆ ماوەیەكی پێویست

مناڵ و گەنجەكان پێویستیان بە ڕێژەیەكی باش هەیە لە خەو، چونكە لە كاتی خەودا لەش دەست دەكات بە دروستكردنی خانەكانی شانە نوێیەكانی لەش، هەروها توێژینەوەكان سەلماندویانە كە هۆڕمۆنی گەشە لەكاتی خەودا چالاكترە.

وەرزشكردن

ورزشكردن سوودی زۆری هەیە بۆ زیادبوونی باڵا بەتایبەتی ئەو وەرزشانەی كە باڵا زیاد دەكەن وەك، مەلەكردن و خۆ هەڵواسین.

زیادكردنی باڵا بە نەشتەرگەری

لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەند شێوازێكی نەشتەرگەری هاتنە كایەوە بۆ زیادكردنی باڵا تەنانەت دوای تەواوبوونی گەشە، ئەم نەشتەرگەریانە چوار مانگ دەخایەنێت كە دەكرێن بە دوو بەشی سەرەكییەوە:

قۆناغی شكاندنی ئێسكەكان

لە بەشەدا ئێسكەكان دەشكێنرێت بە چەكوش و ئامێری پێویست كە دەە هەفتە دەخایەنێت.

فۆناغی دروستبوونەوەی ئێسكەكان

لەم قۆناغەدا ئێسكە شكاوەكان دەست دەكەن بە دروستبوونەوە و زیادبوونی باڵا.

ئەو نەخۆشیانەی كە پەیوەست بە زیادبوونی باڵاوە

مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشی دەبێت كە كاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی باڵا، یەكێك لەو نەخۆشیان گەورەبوونی پەلەكانە، كە هۆكارەكەی زیادبوونی دەردانی هۆڕمۆنی گەشەیە، زیاد دەردانی هۆڕمۆنی گەشە لە دوای تەمەنی باڵغییەوە كە دەبێتە گەشەكردنی پەلەكان بە شێوەیەكی ناسروشتی كە نەخۆشییەكی زۆر دەگمەنە. هەروەها كەمی لە دەردانی هۆڕمۆنی گەشە دەبێتە هوی كەم گەشەكردن و كورتەباڵایی.


سەرچاوەکان



6202 بینین