ئیسلام لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-02:47:00 - کۆدی بابەت: 2636
ئیسلام لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ئیسلام

ئیسلام تازەترین ئایینی دانیشتووانی کوردستانە. پەیدابوونی ئایینی ئیسلام لە كوردستان بۆ نیوەی یەکەمی سەدەی حەوتەمی زایینی دەگەڕێتەوە، واتە ساڵی ٦٣٧ی زایینی (١٦ کۆچی). ژمارەیەک لە مێژوو نوسەکان لەسەر ئەو بڕووایەن، کە گوایە دانیشتووانی کوردستان بە بێ جەنگ و داگیرکردن و بە خۆشی خۆی، ئەم ئایینە نوێیەیان پەسەند کردووە. بەڵام ئەم بۆچوونە، بە بڕوای هەنێک لە مێژوونوسانی دیکە، لەگەڵ ڕاستیدا یەک ناگرنەوە. چونکە دانیشتووانی کوردستان، هەرگیز ئامادە نەبوون، بە خۆشی خۆیان، واز لە بیروڕا و ئایینی کۆنی باو و باپیرانیان بهێنن، گەلێک ڕاپەرینی خوێناویان، دژی سوپای داگیرکەری عەرەب بەرپا کردووە. تەنانەت تاکوو ئێستاش لە زۆر جێی کوردستاندا، شوێنەواری ئەم جەنگانە لە یاد و بیر و هۆشی خەڵکیدا هەر بە زیندوویی ماون. عەرەبە موسوڵمانەکان، بۆ ئەوەۆەگرتوە، بە هەزاران کەسی بێتاوانیان کوشت تەنیا لەبەر ئەوەی خەڵکی ئەو نلە هیچ جۆرە کارێکی ناڕەوا نەگەڕاندۆتەوە. بۆ نموونە، لە ساڵی ٦٣٩ی زایینیدا، لە ناوچەی شارەزوور، سێ شەو و سێ رۆژ، دەستیان لە کوشتن و بڕینی هەڵ نەگرتوە، بە هەزاران کەسی بێتاوانیان کوشت تەنیا لەبەر ئەوەی خەڵکی ئەو نێوچەیە، ئامادە نابوون، ئایینە نوێکەی عەرەب پەسەند بکەن.
موسوڵمانان، لەسەر مردن و شوێنی شاردنەوەی پێغەمبەر (دخ)، لە مەکە یان مەدینە  هەموو لەسەر یەک بڕوا نین. هەروەها ئیمامەتی و میراتی پێغەمبەر (دخ) کە دوای خۆی کێ جێی بگرێتەوە و هەڵوێست بەرامبەر کەسانێ کە زەکات نەدا و کاروباری شورا و ڕووداوی سەردەمی سەرداری موسەڵمانان (عەلی کوڕی ئەبو تالیب)، پاش پێکهاتن و باوڕپێکردن (بەیعەتکردن) ناکۆکیی لەگەڵ (معاویە)دا. لەبەر هەموو ئەم هۆیانە، موسڵمانان، بەسەر دوو بەشی سەرەکیدا دابەش دەکرێن (سوننە و شیعە).


سەرچاوەکان



2635 بینین