کێ یەکەمین تاقمی ددانی دروستکرد؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-05:14:00 - کۆدی بابەت: 2779
کێ یەکەمین تاقمی ددانی دروستکرد؟

ناوه‌ڕۆك

کێ یەکەم دانی تاقمی دروست کرد؟

دیمەنی مرۆڤ جوان نانوێنێت ئەگەر هەندێک لە ددانەکانی ناتەواو بن. هەروەها لە دەست دانی هەندێک دان بە شێوەیەکی مەترسیدار کاریگەری لەسەر خواردن و جوین دەبێت. لەبەر ئەوە مرۆڤ هەر لە دێر زەمانەوە بڕیاری دا، دانە سروشتییەکانی ئەگەر بە هەر هۆیەکەوە لەناوچوون دانی دەستکردنی لە شوێندا دروست کاتەوە.
دانانی دانی دەستکرد لە شوێنی دانی سروشتیدا لە پیشەسازی داندا پێی دەوترێت (نەشتەرگەری پینەکردن یان چاککردن) یان (تاقم).
کاتێک مرۆڤ دانێک یان چەند دانێکی لەدەست دەدات. بە پرد یان بە تاقمی دانی دەستکرد دروستی دەکاتەوە. لە پردی دەستکردا دانی سروشتی لە دوو لای چاڵەکەدا کە لە ئەنجامی لەدەست دانی دانی سروشتیدا دادەنرێت لە حاڵەتی کاتیدا تاقمێک لە دانی دەستکرد دەداتە لێو و ئەندامەکانی تری دەم لە ژێر لێودا.
ڕەنگە سەرتان سوڕ بمێنێت ئەگەر بزانن پردەکانی دانە دەستکردەکان مرۆڤ پێش لە سێ هەزار ساڵ لە زێر دروستی کردووە.
بەڵام تاقمی تەواو بۆ ئەوانەی هیچ ددانێکیان نییە و دروست دەکرێت، تەمەنی تەنها سێ سەد ساڵە. یەکەم کێشە کە هاتە ڕێگەی دروست کردنی پرد و تاقمی ددان ئەوە بوو چۆن لە شوێنی دروستی خۆیدا دابنرێت لە ناو دەمدا. ئەو ماددەیە چی بێت کە لە دروستکردنیدا بەکار ببرێت.
بەڵام پزیشکی نوێ و سەردەم ئەو دوو کێشەیەی چارەسەر کرد و تا ئەندازەیەک ئەوانەی دانی تاقم بەکار دێنن خواردنی پێ بخۆن وەک کەسێکی ئاسایی هەروەها بەکارهێنانی لە دەمدا سووک و ئاسانە.

بەڵام لەبارەی خودی دانی دەستکرد چی؟

لە سەرەتادا دانی دەستکرد لە ئێسک و عاج و دانی گامێشی دەریا دروست دەکرا و هەندێک جار پردەکە و تەواوی تاقمەکە لە هەمان ماددە دروست دەکران. هەر پارچەیەکیش بە جودا لە دەمدا جێگیر دەکرا. دوای ئەوە ددانی سروشتی و دانی گیانلەبەرە جۆراوجۆرەکان بەکارهێنران، بە تایبەت دانی ئاژەڵان کە لەسەر بنکەیەکی زێڕ یان عاج دادەنران.
لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەم، لە پۆرسەلان دروست دەکرا، کە دانەکە بە تەنیا لە زێڕ یان پلاتین بوو. ئەو مەوادانەی لە پیشەسازی داندا بەکار دەهێنرا هەر ئەو مەوادانە بوو لە پیشەسازی پورسەلان دا بەکار دەهێنرا، کە ماددەیەکی نیوە شەفافی زۆر بەهێزە.
پێش نزیکەی سەد ساڵێکە دەست کرا بە نەخشەدانانی، دانی دەستکرد بە جۆرێک کە لەگەڵ شێوازی دەموچاودا بگونجێت. بەڵام ئەمڕۆ دانی دەستکرد هێندە لە ددانی سروشتی دەچێت، ڕەنگە بە ئاسانی لێک جودا نەکرێنەوە.


سەرچاوەکان



643 بینین