لە کەیەوە مرۆڤ گۆشت دەکوڵێنێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-12:43:00 - کۆدی بابەت: 2792
لە کەیەوە مرۆڤ گۆشت دەکوڵێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

لە کەیەوە خەڵکی گۆشت دەکوڵێنن؟

مرۆڤە سەرەتاییەکان چێشتیان نەکوڵاندووە، هەرچیەکیان دەست کەوتووە لە سروشتدا بە کاڵی خواردوویانە. چونکە مرۆڤ هیچ ڕێگەیەکی چێشت لێنانی لە بەردەستدا نەبووە و، نەیشی زانیوە چۆن ئاگر بکاتەوە. کاتێکیش مرۆڤ فێر بووە ئاگر بکاتەوە بۆ خۆ گەرم کردنەوە و دورخستنەوەی ئاژەڵە دڕندەکان لە خۆی بەکاری هێناوە.
ڕەنگە دۆزینەوەی چێشت لێنان بە ڕێکەوت بووبێت، هەندێک لەو ئاژەڵانەی مرۆڤ کوشتبوونی لای ئاگرێکدا فڕێی دابێت یان پارچە گۆشتێک لە دەستی بەر بووبێتەوە. کەوتبێتە سەر ئاگرێک، کە سەیری کردووە ڕەنگەکەی گۆڕاوە و بۆنێکی خۆشی لێوە دەرچووە. تامیشی خۆش بووە. بۆیە لەوەوە مرۆڤ بۆی دەرکەوت دەتوانێت لە ڕێگەی ئاگرەوە چێشتێکی خۆشی دەست کەوێت.
یەکێک لە شێوە سەرەکییەکانی چێشت لێنان دانانی گۆش بوو لەسەر بەردێک لە دەوری ئاگرێکدا، چاڵی دەوری بەردەکە و سکڵی خەڵوزەکە یەکەمین فڕن بووە لای مرۆڤی سەرەتایی. دوای ئەوە فڕن لەسەر زەوی دروست کرا. لەگەڵ کونێک لە تیایدا بوو بۆ دوکەڵ کێشان و ئامێرێک بۆ ڕێکخستنی هەواكێشاندا. لەگەڵ بەردێک کە دەنرایە کونەکە بۆ مانەوەی گەرمای ناو فڕنەکە. دوای ئەوە مرۆڤ فێر بوو چۆن چێشتەکەی بکوڵێنێت لە کونێکدا کە بە پێستە دەورە درابێت، پێستەکەش پڕ دەکرا لە ئاو و گەرم دەکرا تا پلەی کوڵاندن بەهۆی بەردی زۆر گەرمەوە.
دوای ئەوە ئاوکوڵێن دروست کرا، و وەکو مەنجەڵ بۆ چێشت لێنان بەکار دەهێنرا، بەو جۆرە مرۆڤەکان لە سەردەمە سەرەتاییەکاندا، پێش هەزاران ساڵ دوو جۆری سەرەکی چێشت لێنانی داهێنا.
سوور کردنەوە لە گەرمای وشکدا یان کوڵاندن، یان بەکار‌هێنانی هەڵم لە گەرمای شێداردا.


سەرچاوەکان



607 بینین