توتی چۆن قسەدەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-13:35:00 - کۆدی بابەت: 2838
توتی چۆن قسەدەکات؟

ناوه‌ڕۆك

توتی

مرۆڤ لە دێر زەمانەوە توتی خۆش ویستووە. ئەم باڵندەیە دەتوانێت لاسایی دەنگی مرۆڤ بکاتەوە.
زۆر جۆری توتی هەن کە دەتوانن زۆر وشە و ڕستەی کورت بڵێنەوە وەکو مرۆڤ. ئایا دەزانن توتی چۆن لاسایی دەنگی مرۆڤ دەکاتەوە؟
توتی زمانێکی درێژ و ئەستووری هەیە. بۆیە زۆر کەس بڕوایان وایە ئەوە هۆیەکەیەتی کە توتی دەتوانێت لاسایی مرۆڤ بکاتەوە. ئەگەر توتی ئەو زمانەشی نەبایە، دەشیا بیتوانیایە وەکو ئێمە قسە بکات.
توتی بەوە ناسراوە کە لە باڵندەکانی تر زیرەکترە، لەبەر ئەوە دەتوانێت لاسایی دەنگی مرۆڤ بکاتەوە. دەبێت بڵێین ئەوەی دەیڵێتەوە خۆی لێی تێناگات. تەنها بە تێبینی کردنی هەردوو لێوی مرۆڤ دەتوانێت لاسایی مرۆڤ بکاتەوە. زۆربەی توتییەکان لە ناوچە ئیستیوائیەکاندان، بە ڕێژەیەکی زۆریش لە ئاسیا و ئەفریقیا و ئەمریکای لاتینیشدا هەن.
لەسەر سەوزە و میوە دەژین و ئەگەر خزمەتی باشیان هەبێت، تا تەمەنی پەنجا ساڵ دەژین. جۆرەکانی توتی زۆرن، بەڵام زۆربەیان ڕەنگیان سەوزە و دەنوکێکی چەوتیان پێوەیە. درێژیان لە نێوان ١٥ بۆ ٩٠ سەنتیمەتر دایە.
توتی (مەقۆ) کە درێژترینیانە و کلکێکی درێژی پێوەیە لە ئەمریکای باشوردا دەژی و درێژییەکەی ٩٠ سانتیمەترە.
توتی (کای) نیوزلەندی گەورە درێژییەکەی ٥٠ سەنتیمەترە.
هەموو مێینەکانی توتی لە یەک هێلکە زیاتر دانانێن.
شایانی باسە توتی جۆرێکی ڤایرۆس دەگوێزێتەوە، دەبێتە هۆی نەخۆشییەک کە پێی دەوترێ نەخۆشی توتی.


سەرچاوەکان



1409 بینین