بۆچی خۆرگیران و مانگ گیران بە دەگمەن ڕوودەدەن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-04:19:00 - کۆدی بابەت: 2880
بۆچی خۆرگیران و مانگ گیران بە دەگمەن ڕوودەدەن؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی خۆر گیران و مانگ گیران بە دەگمەن ڕوودەدەن؟

کاتێک مانگ بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە، بە نێوان زەوی و خۆردا تێ دەپەڕێت و سێبەرەکەی دەکەوێتە سەر زەوی و خۆر گیران دروست دەبێت.
خۆر گیران کاتێک دروست دەبێت کە مانگ تازەیە و دەکەوێتە ئەو لایەی زەویەوە کە بەرامبەر بە خۆرە.

کەواتە بۆچی هەموو جارێک کە مانگ تازەیە خۆرگیران دروست نابێت؟

لەبەر ئەوەی ڕێڕەوی مانگ بە دەوری زەویدا، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ناکەوێتە سەر ئەو هێڵەی لەگەڵ خولگەی زەویدایە و بە دەوری خۆردایە. لەو گەشتەیدا بە دەوری زەویدا کە ٢٩ ڕۆژ دەخایەنێت، هەندێک جار مانگ بەسەر ڕێڕەوی زەویدا دەڕوات هەندێک جاریش بەسەر ئەو ڕێڕەوەکەدا.
دەشێت خۆر گیران گشتی بێت یان ئەڵقەیی بێت یان بەشێکی بێت، ئەگەر مانگ بە تەواوی خۆی شاردەوە ئەوا گیرانەکەی گشتی دەبێت بەڵام هەموو جارێک مانگ هەمان دووریی نییە لە زەویەوە. زۆربەی جارەکان مانگ زۆر دوورە لە زەویەوە بۆیە ناتوانێت بە شێوەیەکی تەواو خۆر داپۆشێت.
کاتێک مانگ گیران ڕوو دەدات، مانگ لە شێوەی پەپکەیەکی تاریکدا دەبینین کە هەموو خۆری داپۆشیوە جگە لە هەڵقەیەکی باریک نەبێت لە لێوارەکەیدا. ئەم بازنە ناسکە لە تیشک پێی دەوترێت (هەڵقە) و مانگ گیرانەکەش هەڵقەیی دەبێت. مانگ گیرانەکەش بەشی دەبێت ئەگەر بەشێک لە پەپکەی مانگەکە، بکەوێتە نێوانی خۆر و زەویەوە.
کاتێکیش مانگ دەکەوێتە پشتی زەویەوە وردە وردە بە سێبەرێکی قوچەکی گەورەدا تێدەپەڕێت، کە هۆیەکی زەویە و مانگ لەبەرچاو ون دەبێت و بەو جۆرە مانگ گیران دروست دەبێت. ئەم جۆرە مانگ گرانەش دروست نابێت ئەگەر مانگ پڕ نەبێت، مانگ گیرانی بەشیش کاتێک دروست دەبێت کە بەشێکی مانگ دەچێتە ژێر ئەو سێبەرەوە.
هەندێک ساڵ مانگ گیران هەر ڕوونادات، هەندێک ساڵیش لە سێ جار بۆ پێنج جار ڕوودەدات. لە بەرامبەر ئەوەدا ساڵانە کەمتر لە دوو جار خۆرگیران ڕونادات، هەندێك جار دەگاتە پێنج جاریش.
ناتوانرێت لە یەکلای زەویەوە بە تەواوەتی خۆر گیران ببینرێت جگە لە یەکجار نەبێت لە ٣٦٠ ساڵدا.


سەرچاوەکان



1638 بینین