واتای ڕۆیشتن له‌ خه‌ودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-03-03-11:29:00 - کۆدی بابەت: 2891
واتای ڕۆیشتن له‌ خه‌ودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ڕۆیشتن لە خەودا کردووە . 

ڕۆیشتن له‌ خه‌وندا

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا له‌شار و شوێنی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ بڕوات و نه‌زانێ بۆ كوێ بڕوات ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ بێچاره‌ و سه‌رگه‌ردان ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانیدا بڕوات ئه‌وا هه‌مویان سه‌رگه‌ردان ده‌بن ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی وه‌ك و حوشتر بڕوات ئه‌وا كامه‌ران ده‌بێت . ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی وه‌ك ئه‌سپ یان كه‌ر بڕوات ئه‌وا ته‌مه‌ن درێژ ده‌بێت به‌ڵام هه‌ژار ده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی وه‌كو ئاژه‌ڵه‌ كێویه‌كان بڕوات ئه‌وا لێكدانه‌وه‌كه‌ی خراپه‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری دینیدا ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی وه‌ك و باڵنده‌ شاره‌كان بڕوات لێكدانه‌وه‌ی هه‌ر وا ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك و باڵنده‌كانی تر بڕوات به‌ڵگه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ .

 


سەرچاوەکان



8384 بینین