خانمان بۆچی دەکەونە سوڕی مانگانەوە؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-03-22:48:00 - کۆدی بابەت: 4121
خانمان بۆچی دەکەونە سوڕی مانگانەوە؟
پرسگەی تەندروستی

بۆچی عادە دەبم؟ - بۆچی عادە دەبین؟ - بۆچی ژنان عادە دەبن؟ - عادەبوون - سوڕی مانگانە - خوێن

سوڕی مانگانە

بەنزیکەیی هەموو خانمان لە تەمەنی باڵغبوونەوە تاوەكوو تەمەنی نائومێدی هەموو مانگێک دەكەونە سوڕی مانگانەوە، کەوتنە سوڕی مانگانەوە بەشێکی ئاسایی و سەلامەتییە لە ژیانی هەر خانمێک، بەڵام لەوانەیە ئەم پرسیارەش بۆ ئێوە هاتبێتە پێشەوە کە بۆچی ئەسڵەن دەکەونە سوڕی مانگانەوە؟، بۆچی دەبێت هەموو مانگێک ئەم ئازار و دەرد و خوێنبەربوون و بەکارهێنانی ئەم هەموو جۆری ماددە و سانتیە بچێژن!؟

لەماوەی سوڕی مانگانەدا لە حاڵەتی ئاسایدا لە دامێنەوە خوێن دێتە دەرەوە، لە دوای سوڕی مانگانەوە هەموو مانگێک لە تەمەنی باڵغبوونەوە کە (11 بۆ 14)ـیە و تا تەمەنی بێ ئومێدی کە بە گشتی لە دەوروبەری (٥١) ساڵیدایە جەستەی ئافرەتەکە ئامادە دەبێت بۆ دووگیان بوون، بابەتەکە لێرەوە دەست پێدەکات بە ئەستووربونی دیواری منداڵدان، هێلکەیەک گەورە دەبێت و لە یەکێک لە هێلکەدانەکان جیادەبێتەوە، ئێستا ئەگەر دووگیان بوون ڕوونەدات، ڕێژەی هۆڕمۆنەکانی (ئیستڕۆجین و پڕۆجیسترۆن) کەم دەکات لە کۆتاییدا دەگاتە ڕێژەیەک کە فەرمان بە جەستە دەکات بکەوێتە سوڕی مانگانەوە، لە تەواوی ماوەی سوڕی مانگانەدا ناوپۆشی دیواری منداڵدان لێدەبێتەوە و بەشێوەی خوێنبەربوون لە دامێنەوە دێتە خوارەوە، بەڕێژەی مامناوەندی لە هەر جارێك لە کەوتنە سوڕی مانگانەدا، خوێنبەربوون هەشتا سی-سی خوێن واتە یەک لەسەر سێی پەرداخێکە، لە دەستپێکی سوڕی مانگانەوە تا دەستپێکێکی تری سوڕەکە بە گشتی 28 ڕۆژ دەخایەنێت و ماوەی سوڕی مانگانەش دەوری (2 بۆ 7) ڕۆژە.

هۆکاری کەوتنە سوڕی مانگانە چییە؟

کەوتەنە سوڕی مانگانەوە ڕێگایەکە بۆ چونەدەرەوەی پاشماوەکانی جەستە کە ئیتر جەستە پێویستی پێی نییە، هەموو مانگێک جەستەی خانمێکی تەواو خۆی ئامادە دەکات بۆ دووگیانی، ناوپۆشی دیواری منداڵدان لەکاتی ئامادەباشیدایە بۆ گەورەکردنی هێلکەی پیتێنراو، ئەستوور دەبێت، هێلکە لە هێلکەدان جیادەبێتەوە و ئامادەیە تا بپیتێنرێت و لەناوەوەی منداڵداندا خۆی جێگیر بکات.

ئێستا ئەگەر هێلکەکە نەپیتێنرا ئەوا جەستە پێویستی بەو ناوپۆشه ئەستوورەی دیواری منداڵدان نابێت، کەواتە ناوپۆشی دیواری منداڵدان لێ دەبێتەوە و بەشێوەی خوێن لە دامێنەوە دێتە خوارەوە، ئەم حاڵەتە لە هەموو مانگێکدا دووبارە دەبێتەوە.

کێشەکانی سوڕی مانگانە چییە؟

ژنان ئەزموونی باشیان هەیە لە بارەی سوڕی مانگانەوە، چونکە ئەمە هەموو مانگێک ڕوودەدات بۆ خانمان، ئەگەر هەر یەکە لەم نیشانانەی خوارەوەتان هەبوو پەیوەندی بکەن بە پزیشکی تایبەتەوە.

١- لە سوڕەکەتاندا تێکچوون بەدی دەکەن یان زۆر جار ناکەونە سوڕی مانگانەوە.

٢- ماوەی سوڕەکەتان کەمتر یاخود زیاترە لە ماوەی ئاسایی خۆی.

٣- ڕێژەی خوێن بەربوونتان لە هەر مانگێکدا کەمتر یاخود زیاترە.

ئاگاداری ئەم سێ خاڵە گرنگە بن، و لە بوونی هەر گۆڕانکاریەکدا سەردانی پزیشک بکەن.

ئەگەری هەیە کە بتوانرێت سوڕی مانگانە بوەستێنرێت؟

هیچ ڕێگایەکی تایبەت نییە کە سووڕی مانگانە بوەستێنێت، بەڵام لەسەر بنەمای بابەتێک لە ساڵی ٢٠١٤ لە گۆڤاری نیودەوڵەتی سەلامەتی ژنان بڵاوکرایەوە کە بە ڕێگاکانی ڕێگەگرتن لە دووگیان بوون دەکرێت سووڕی مانگانەش بوەستێنرێت ئەوانیش:

١- بەکارهێنانی حەپی دژە سکپڕبوون: ئەگەڕ ڕۆژانە حەبی دژە سکپڕبوون بەکاربهێنرێت، دوای ساڵێک ئەگەری وەستانی سووڕی مانگانە بەرز دەبێتەوە بۆ لەسەدا حەفتا.

٢- دەرزی هۆڕمۆنات: دەرزی هۆڕمۆن دەتوانێت تا ٢٢ مانگ کاریگەری هەبێت لەسەر دووگیان بوون، دوای ساڵێک لە بەکارهێنانی ئەم دەرزییە لەسەدا ٥٠ بۆ ٦٠ ئەگەری وەستانی سووڕی مانگانەی هەیە، دوای دووساڵیش لە بەکارهێننی ئەم دەرزییە ئەم گریمانەیە بۆ لەسەدا حەفتا بەرز دەبێتەوە.

٣- (hormonal IUD) لەولەبەی هۆڕمۆنی: 

ئەمە دەخرێتە ناوەوەی منداڵدان بۆ ڕێگری لە سکپڕی ئەگەر ماوەی ساڵێک بەکار هات لەسەدا ٥٠ ئەگەری هەیە کە سووڕی مانگانە بوەستێت.

٤- (arm implant) لەزگەی باڵ:

لەزگەیەکە دەیدەیت لە باڵ و ڕێگایەکە بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی، لەم حاڵەتەدا ماددەیەکی پلاستیک دەخرێت ژێر پێستەکەوە لەسەری باڵدا بە چوونە ناوەوەی هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن بۆ ناو خوێن ڕێگری دەکات لە سکپڕی، ڕێژەی وەستانی سووڕی مانگانە دوای دووساڵ بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە لەسەدا ٢٠ـە.

ئایا هەموو ئافرەتێک دەکەوێتە سووڕی مانگانەوە؟

ئەگەر بڕیاربێت کە ئافرەتێک هەموو مانگێک بکەوێتە سووڕی مانگانەوە دەبێت ئەم بەشانەی جەستەی بە جوانی و باشی کار بکەن:

١- (Hypothalamus) ژێر لانك: ڕژێنێکە لە مێشکدا.

٢- (pituitary gland) ژێر مێشكە ڕژێن: ڕژێنێکە لە مێشکدا.

٣- هێلکەدانەکان

٤- منداڵدان

هەڵبەتە کەسانی نێرەمووک: ئەوانەی کە بە ئەندامی نێرینەوە دێنە دونیاوە و بەڵام هۆڕمۆنات و ئەندامی جەستەی ژنانەیان هەیە ئەوانە بە هیچ شێوەیەک ناکەونە سووڕی مانگانەوە

لەکۆتایدا، کەوتنە سووڕی مانگانە شتێکی تەواو ئاساییە و لە ڕاستیدا بە یارمەتی سووڕی مانگانەیە کە جەستە هەموو مانگێک خۆی ئامادە دەکات بۆ دووگیانی.


سەرچاوەکان



1335 بینین