زانیاری دەربارەی ورچی پاندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-03-15:20:00 - کۆدی بابەت: 2899
زانیاری دەربارەی ورچی پاندا

ناوه‌ڕۆك

هەندێك زانیاری دەربارەی ورچی پاندا

1- (ورچی پـاندا- Panda) ناوە زانستییەکەی (Ailuropoda melanoleuca)
2- جۆرێکی ورچە و لە جۆری شیردەرەکانە، بەوە جیادەکرێنەوە کە خۆیان سپین و پەڵە و ڕەنگی ڕەشیش لەسەر جەستەیانە
3- گیاندارێکی هەمەچەشنە خۆرە، هەم گۆشت و هەم گیا’ش دەخوات، و ٩٩ لە سەدی خواردنەکەی ڕووەکی بامبۆیە
4- گیانەوەرێکی زۆر خۆرە ڕۆژانە نزیکەی ١٠-١٤ کاتژمێر بەس خواردن دەخوات.
5- باڵایان ١.٢ بۆ ١.٥ زیاد دەکات و کێشیان دەگاتە ٧٥ بۆ ١٣٥ کگم، و نزیکەی ٣٠ ساڵ دەژین
6- بەچکە ورچەکانیان ڕەنگیان پەمەییە کە لەدایک دەبن و تەنها ١٥ سانتیمن، چاویشیان ناکەنەوە تا ٦-٨ هەفتە دوای لەدایکبوونیان
7- سوڕی مت بوونیان نیە لە زستاندا.
8- ڕەگەزەیەکان مەترسی لە ناوچوونی لەسەرە، لە ناوچە کێوییەکاندا نزیکەی ١٠٠٠ دانە ماونەتەوە
9- لە تەمەنی ٧ مانگییەوە دەتوانن بەسەر دارەکاندا سەربکەون و دەتوانن مەلەش بکەن.
10 - گیاندارێکی تەمەڵن ئیشیان بەس خواردن و خەوتنە، لەپاڵ زۆر خۆرییەکەیان ڕۆژانە نزیکی ٢٨ کیلۆ پیسایی دەکەن، لە کۆندا پیساییەکەیان وەکو شوێن دیاریکەر بەکارهاتووە بۆ راوکردن.
11- لە نزیکەی ٢ ملیۆن ساڵ پێش ئێستاوە بوونیان هەبووە.
12- گیانەوەرێکە زیاتر حەزی بە تەنهاییە وەک لەوەی لەگەڵ هاوڕێ یان هاوسەرەکەیدا بێت.
13- بەهۆی جوانی و قشتییەکەیانەوە هەوادارێکی زۆریان هەیە و زۆر خۆشەویستن، بەڵام هێشتا ناتوانرێت متمانەیان پێ بکرێت چونکە لە کۆتاییدا ئەوان ورچن


سەرچاوەکان



2466 بینین