بانکی نێودەوڵەتی چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-01:16:00 - کۆدی بابەت: 2920
بانکی نێودەوڵەتی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

بانکی نێودەوڵەتی

بانکی نێودەوڵەتی بە بانگی جیهانیش دەناسرێت. دەزگایەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و بۆ مەبەستی ئاوەدان کردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتانی ئەنجام تیایدا دروست کرا.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم بانکەی لە ٢٧-کانونی دووەم-١٩٤٥ دا، دامەزراند. لە سەرەتادا ژمارەی ئەندامەکانی ٢٩ وڵات بوون و لە حوزەیرانی ١٩٤٦دا بە ڕەسمی کارەکانی خۆی دەست پێکرد. بارەگای لە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و لە ساڵی ١٩٧٢ دا ژمارەی ئەندامانی گەیشتنە ١١٩ وڵات. بانکی نێودەوڵەتی لە لایەن وڵاتانی ئەندامەوە پارەی دەدرێتێ.
بەشداری کردنی هەر وڵاتێکی ئەندام لە پارەداندا، پشت بە ڕێژەی سەرمایە ئابوریەکانی دەبەستێت. بەرزترین بەشداربون لە پارەداندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە ئەمجا بەریتانیا٠ئەڵمانیا-فەڕەنسا-کەنەدا-یابان-هتد. بانکی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی گشتی قەرز بە ئەندامانی دەدات. هەروەها بەو کۆمپانیایانەش کە حکومەتەکانیان کەفالەتیان دەکەن. بۆ ئەو پڕۆژانەی کە پەیوەندیان بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بازرگانی نێودەوڵەتییەوە هەیە. هەروەها قەرزی درێژ خایەنیش دەدات. ڕێژەی قازانجیشی پشت بە مەرجەکانی قەرزدان دەبەستێت. کە کاری گەشەپێدان و وزەی کارەبا و ڕێگاوبان و گەیاندن دەگرێتەوە. سەرەڕآی یارمەتی ئابوری ئەم بانکە یارمەتی هونەریش پێشکەش دەکات.
بانکی نێوەدوڵەتی لە لایەن ئەنجومەنێکی پارێزگاران و بەڕێوبەرە جێبەجێکارەکان و سەرۆک و دەستەی کرێکارە ئاساییەکانەوە بەڕێوە دەچێت. ئەنجومەنی پارێزەران ئەنجومەنێکە کە هەر ولاتێک پارێزەرێک بە نوێنەری خۆی دەنێرێت و ساڵی جارێک کۆدەبێتەوە.
سیاسەتی بانکیش بیست بەڕێوەبەری جێبەجێکار، جێبەجێی دەکەن.. کە ئیمزا لەسەر هەموو قەرزەکان دەکەن.


سەرچاوەکان



2703 بینین