پەنگوین لە کوێ دەژی؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-22:49:00 - کۆدی بابەت: 2942
پەنگوین لە کوێ دەژی؟

ناوه‌ڕۆك

پەنگوین لە کوێدا دەژیت؟

پەنگوین جۆرێکی نامۆیە لە پەلەوەرەکان. لە کەشە زۆر ساردەکاندا دەژیێت. دیارترین ڕاستی لەسەر ئەم پەلەوەرە ئەوەیە، دەتوانێت ڕاست وەکو مرۆڤ بوەستێت.
هەندێک کەس ڕایان وایە ئەم پەلەوەرە لە هەموو شوێنە ساردەکاندا هەیە، بەڵام ئەمە شتێکی ڕاست نییە. لە نیوەی باشوری گۆی زەویدا نەبێت لە هیچ شوێنێکی تردا ناژیێت. واتە کیشوەری جەمسەری باشور و دورگەکانی نزیکی و کەنارەکانی باشوری ئەفریقیا و ئوسترالیا و نیوزلەندا و ئەمریکای باشور. پەنگوین پشتی ڕەش و سکی سپییە بەڵام جۆرەکانی لەسەر و لاشەدا لە یەک جیاوازن. درێژییەکەیان لە نێوان ٤٠ بۆ ١٢٠ سەنتیمەنترە، دووەمیان درێژ ترینیانە و پێی دەوترێت ئیمپراتۆر.
پەنگوین ناتوانێت باڵ بگرێتەوە لەبەر ئەوەی هەردوو باڵی وەکو باڵی ماسی وایە. بەڵام لە مەلەوانیدا پسپۆڕە. ڕێکردنیشی زۆر نامۆیە. باشە پەنگوین چۆن دەتوانێت لە کەش و هەوایەکی هێندە سارددا بژیێت؟ پەنگوین بە پشت بەستن بەو پەڕە زۆرەی کە لەشی داپۆشیوە دەتوانێت لە کەش و هەوای زۆر سارددا هەڵ بکات. هەروەها ئەو پەرەی لە تەڕبوونی ئاویش دەیپارێزێت. لاشەشی بۆشایی هەوایی زۆر وردی تێدایە کە لەشی بە گەرمی دەهێڵێتەوە.
لە ژێر ئەم ڕووپۆشە چڕە پەڕ چینێکی جیاکەرەوە لە چەوری هەیە. کە دیسان یارمەتی لەشی دەدات بە گەرمی بمێنێتەوە. لە هەمان کاتدا خۆراک و ئاویشی پێ پەسیسە دەکات.
مێینەی پەنگوین هێلکەیەک یان دوو هێلکە دادەنێت، نێر و مێیەکە بە نؤرە لەسەری دادەنیشن لە ماوەی کڕکەوتندا مێینە هیچ ناخوات. بێچووەکانیشیان لە ڕێگەی کردنە دەمەوە تێر دەکرێن.


سەرچاوەکان



1048 بینین