کەی بۆ یەکەمجار مۆم بەکارهێنرا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-11:36:00 - کۆدی بابەت: 2965
کەی بۆ یەکەمجار مۆم بەکارهێنرا؟

ناوه‌ڕۆك

كەی بۆ یەكەم جار مۆم بەكار ھێنرا؟

یەكەمین ھۆكاری ڕوناك كردنەوە بۆ مرۆڤ بریتی بووە لە پارچە دارێكی سوتاو كە لە ئاگر كەوتنەوە یەكەوە دەستی كەوتووە. یەكەمین چراش مرۆڤ بەكاری ھێنابێت بریتی بووە بردی ھڵۆڵ یان كەللەسەرێك یان گوێچكە ماسیەك  كە پڕی كردووە لە پیوی ئاژەڵ یان ڕۆنی ماسی و فتیلەكەشی بریتی بووە لە قامیشێك یان ڕیشاڵی ڕووەكێك یان نەیزەیەك.
مۆم مێژووی زۆر كۆنە و لە سەرەتادا لە لولەكی سەرەتایی مۆم یان مەوادی چەوری وشك دروست كراوە و ھوڵپێچراوە بە دەوری ڕیشاڵێكی ڕووكی یان پارچە قوماشێكی وەكو فتیلە، مۆمەكەش لە مۆمی ھنگوینی دروست كراوە . ھەر لە زۆر  كۆنەوە بەكار ھێنراوە.ھەر لەزۆر كۆنەوە بەكارھێنراوە. بۆماوەیەكی زۆر دوورو درێژ چاكسازی لە مۆمدا نەكرا، تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە ھەم تا ئەو كاتەی دروست كردنی ھێشتا لە ئەركەكانی خانمی ماڵ بوو . بۆ دەست خستنی مۆم، پیویان لەناو مەنجەڵێكدا دەكوڵاند و دەزووی لە خوری یان لۆكە دروست كراویان چەند جارێك دەژەندە پیوە كوڵاوكەداو  ھەڵان دەواسی تا سارد دەبووەوە،كاتێك فتیلە خوریە یان لۆكەكە دەگەشتە ئەستوریەكی دیاری كراو مۆمەكە ئامادە دەبوو  بۆ بەكار ھێنان. دروست كردنی مۆمی نوێ ، چاكسازی زۆری كرد لەو مۆمانەی لەماڵاندا دروست دەكران.
ھێشتا فتیلەكان لە لۆكەو خوری دروست دەكرێن ، بەڵام جگە لە پیو دەژەنرێتە مۆمی ھەنگوین و پارافین و مەوادی تریشدا. ئەمڕۆ پیوەكە وا چارەسەر دەكرێت كە زۆرترین ڕووناكی و كەمترین دووكەڵمان بداتێ. بەڵام لەكۆندا مۆمەكان بە بەردەوامی دوكەڵیان دەردەداو دەبووە ھۆی بوونی مادەی گلیسیرین لەناو پیوەكەدا، بۆنێكی زۆر ناخۆشی دروست دەكرد. بەڵام كارگەكانی  دروست كردنی مۆمی تازە ئەو مەوادە بۆم ناخۆشانەی لێ جودا دەكەنەوە.


سەرچاوەکان



1074 بینین