ئایا ڕووەکەکان هەناسە دەدەن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-16:27:00 - کۆدی بابەت: 2973
ئایا ڕووەکەکان هەناسە دەدەن؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا ڕووەکەکان هەناسە دەدەن؟

هەموو گیانلەبەران بۆ ئەوەی بژین دەبێت هەناسە بدەن. بە هەناسە وەرگرتن ئۆکسجین دەمژین و بە هەناسە دانەوە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەین. ئۆکسجین لەگەڵ هایدرۆکاربۆناتدا یەک دەگرن بۆ بەرهەم هێنانی وزە و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن. ڕووەک و گیاندارانیش بۆ ئەوەی بژین دەبێت هەناسە بدەن.
تەنیا جیاوازییەک لە نێوان ئاژەڵان و ڕووەکدا هەیە، ئەوەیە ئاژەڵان ئۆکسجین دەمژن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن. بەڵام لە ڕۆژدا گەڵای ڕووەکەکان دووەم ئۆکسیدی کاربۆن وەردەگرن بۆ ماددەی سەوز ''کلۆرۆفیل'' لە گەڵاکاندا و دەیگۆڕێت بۆ شەکر و ئاو، ئەم کردارەش پێی دەوترێت ''ڕۆشنە پێکهاتن'' ئەمەش تەنها بە بوونی تیشکی خۆر ڕوودەدات. بۆ ڕزگار بوون لە ئۆکسجینی بەرهەم هاتوو لەم کردارەدا ئەوەیە ئۆکسجینەکە دەردەدات بۆ کەش و شەکرەکەش وەکو خۆراک بۆ ڕووەکەکە بەکار دەبات. شەکرەکەش دەگۆڕێت بۆ کاربۆهیدرات و ترشی کاربۆنیک و ڤیتامینات.
لە شەودا کە تیشکی خۆر دیار نامێنێت کرداری (ڕۆشنە پێکهاتن) کۆتایی دێت. ڕووەکەکان بەشێک لەو شەکرەی لە ڕۆژدا بەرهەمیان هێناوە بەکار دەبەن و ئۆکسجینەکەش دەمژن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن. لەبەر ئەوە ئامۆژگاریتان دەکەین بە شەوان لە ژێر داراندا مەخەون.


سەرچاوەکان



942 بینین