جیاوازی چییە لە نێوان میوە و سەوزەدا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-17:51:00 - کۆدی بابەت: 3074
جیاوازی چییە لە نێوان میوە و سەوزەدا؟

ناوه‌ڕۆك

جیاوازی چییە لە نێوان میوە و سەوزەدا؟

وشەی میوە بە ناوکی ئەو ڕووەکانە دەوترێت کە گەڵا و تۆویان هەیە. سەوزەش بە ڕووەکە گیاییەکان دەوترێت. ڕووەکە گیاییەکان قەدەکانیان نەرم و تەڕ و هیچ ڕیشاڵێکی داریان تێدا نییە یان کەمیان تێدایە. زانایانی ڕووەکناس دەڵێن: ئەو بەشەی کە تۆوەکە هەڵ دەگرێت لە ڕووەکدا ئەوە میوەکەیەتی و میوە دەکەنە سێ بەشی سەرەکیەوە: گروپی ناوک دارەکان کە ناوکەکەی تۆوەکەی هەڵ دەگرێت وەکو پرتەقاڵ و کاڵەک و سێو. گروپێک کە ناوکەکەی ڕەقە وەکو قۆخ، قەیسی، چەقالە و گێلاد. لە میوە وشکەکانیش وەکو گوێز، بادەم، بوندوق، دانەوێڵە و لۆبیا و فاسۆلیا ئەگەر بە لاتانەوە نامۆ بوو زانایانی ڕووەک لۆبیا و فاسۆلیا بە میوە دادەنێن! لەبەر جیاوازی دابونەریتی خواردن لە نێو خەڵکدا، بەشی چاک بۆ خواردن لە ڕووەکەکان لە هەندێک ناوچەی دنیادا بە میوە دادەنرێت، هەمان بەشی لە هەندێ ناوچەی تردا بە سەوزە دادەنرێت. چۆن لە مەملەکەتی گیانداراندا گروپەکان پەیوەندیان بە یەکەوە هەیە زۆر لە سەوزەکانیش پەیوەندیان بە یەکۆ هەیە. ئایا دەزانن بۆ نمونە: کەلەرم و شێلم و قەرنابیت، قبنیگ سەر بە گروپێکی سەوزەن؟
کاهوو و هەندەبا ( تاڵیشک ) گیایەکە بۆ مەبەستی لەوەڕی و پزیشکی بەکاردێت. کنگر سەر بە هەمان گروپە، ئەم گروپە کولەکە و کاڵەک و شەمامەش دەگرێتەوە. گروپی قۆخیش هەموو جۆرەکانی پاقلە فاسۆلیا لۆبیا پاقلەی سۆیا دەگرێتەوە. گیامارانە asparagus لە گروپی زەنبەقیەکانە وەکو پیاز و سیر و کەوەر و کەوەری ئەندەلوس و ( جۆرە ڕووەکێکە سەلکەکەی لە سەلکی سیر ئەچێت )  shaldot سەر بە هەمان گروپن. چەوەندەر و سپێناخ و چەوەندەری سویسریش سەر بە هەمان گروپن ئینجا گروپێکی نامۆ هەیە کە ترێ ڕێوی ( ڕەزەلە ) و پەتاتە و توتن و بیبەر و باینجان دەگرێتەوە! سەوزە و میوە لە زۆر لایەنەوە لە یەک دەچن چونکە هەردوو لایان ڤیتامینات و مەوادی کانزایی دەدەن بە مرۆڤ کە یارمەتی پاراستنی لاشەی دەدات.


سەرچاوەکان



1352 بینین