ئایا شێوازی نووستن کاریگەری لەسەر وەرگرتنی دەرمان دەکات؟

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-24-20:00:00 - کۆدی بابەت: 14314
ئایا شێوازی نووستن کاریگەری لەسەر وەرگرتنی دەرمان دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەگەر هاتوو ئێمە لەسەر لای ڕاست نوستین ئەوا خۆراک و دەرمان باشتر دەگوازرێتەوە بۆ ڕیخۆڵە، بەڵام ئەگەر هاتوو لەسەر لای چەپ نووستین ئەوا کاتێکی درەنگتر دەوێت تا بگاتە ڕیخۆڵە.

جۆرەکانی دەرمان

دوو جۆر دەرمانمان هەیە، کە ترش و تفتن. زۆربەی ئەو دەرمانانەی کە ترشن لە گەدە هەڵدەمژرێن، بەڵام ئەو دەرمانانەی کە تفتن زیاتر لە ڕیخۆڵە هەڵدەمژرێن.

  • ئەو دەرمانانەی کە ترشن وەکوو و لە گەدە هەڵدەمژرێن لەسەر لای چەپ بنوو، وەک دەرمانەکانی (warfarin -aspirin-furosemide) 
  • ئەو دەرمانانەی کە تفتن و لە ڕیخۆلە هەڵدەمژرێن لەسەر لای ڕاست بنوو وەکوو دەرمانەکانی (paracetamol -ibuprofen-pregabalin)


سەرچاوەکان



52 بینین