خانەکان لەگەڵ دەڵاندندا چۆن کار دەکەن؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-09-22:10:00 - کۆدی بابەت: 3081
خانەکان لەگەڵ دەڵاندندا چۆن کار دەکەن؟

ناوه‌ڕۆك

خانەکان لەگەڵ دەڵاندندا چۆن کار دەکەن؟

خانەکان بە ئاسایی کە لە ناوەندێکی یەکساندا دەبن تووشی هیچ گرفتێک نابن بۆ پاراستنی هاوسەنگی جووڵەی ئاو بە ناو پەردەکانیدا، ئەم بارەش لە خانەکانی گیانەوەرە بڕبڕەدارەکاندا کە لە وشکانیدا دەژین، هەرەوها لە زۆربەی زیندەوەرانی دیکە کە لە دەریادا دەژین دەردەکەوێت. لە بەرامبەر ئەمەشدا، زۆر لە خانەکان لە دەوروبەرێکی ژینگەیی خەستی نزمدا دەژین، هەروەها زیندەوەرە تاک خانەکان کە لە ئاوی سازگاردا دەژین. کە ئاو بەردەوام بە ناویاندا بڵاو دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی زیندەوەرە تاک خانەکان تا ڕآددەیەک پێویستیان بە خەستی ئاوی نزم هەیە لە سایتۆسۆڵدا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سروشتی کار بکەن. بۆ ئەمەش پێویستە خۆی لە ئاوی زیادە کە بە دەڵاندن دەچێتە ناویەوە ڕزگار بکات. هەندێکیان وەک پارامسیۆم لە ڕێگەی کرژۆکە بۆشاییەکانەوە Contractile vacuoles ئەمە بەدیدەهێنێت، کە ئەندامۆچکەن ڕادەبن بۆ ڕزگار بوون لە ئاوی زیادەکە کۆی دەکەنەوە، و پاشان کرژ دەبن و بۆ دەرەوەی خانە پاڵی پێوە دەنێن. بە پێچەوانەی بڵاوبوونەوە و دەڵاندنەوە کرداری پاڵنان پێویستی بە بەکارهێنانی وزە هەیە لە لایەن خانەکەوە. هەروەها خانەی دیکەش هەن، لەوانە زۆر لە خانەکانی زیندەوەرە فرەخانەکان وەڵامی دەوروبەری ژینگەیی خەستی نزم دەدەنەوە بە ڕێگەی پاڵنانی ماددە تواوەکان بۆ دەرەوەی سایتۆسۆڵ. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خەستی ماددە تواوەکان لە سایتۆسۆڵدا و وای لێدەکات کە لە خەستی دەوروبەری ژینگەیی خۆی نزیک ببێتەوە.
لە ئەنجامی ئەمەشدا، ئەگەری بڵاوبوونەوەی گەردەکانی ئاو بە ئاڕاستەی ناو خانەکە نزم دەبێتەوە، بە تایبەتی ئەگەر زانیمان خانەکانی ڕووەک لە زۆربەی باردا لە دەوروبەری ژینگەی خەستی نزمدا دەژین. لە ڕاستیدا خانەکانی ڕەگ کە بە ئاو دەورەدراون بەهۆی دەڵاندن بە ئاو دەگوازرێتەوە بۆ ناو خانەکانی دیکەی ڕووەک و بەرەبەرە هەڵدەئاوسێن. 
هەڵئاوسان دەوەستێت کاتێک پەردەی خانە پەستان دەخاتە سەر ڕووی دیواری خانە. دیواری خانە ئەوەندە بەهێزە کە ناوەوەی دەتوانێ بەرهەڵستی پەستانی ئاوی ناو خانە کشاوەکە دەکات. بە پەستانی گەردەکانی ئاو لەسەر دیواری خانە دەڵێن پڕبوونە پەستان Turgor pressure.
لە دەوروبەری ژینگەی خەستی بەرزدا، بەهۆی دەڵاندنەوە ئاو لە خانەکان دێتە دەرەوە و خانەکان کرژ دەبن، بەمەش لە دیواری خانەکان دوور دەکەونەوە، پڕبوونە پەستان نامێنێت و بەم بارەش دەڵێن چوونەوەیەک Plasmolysis. چوونەوەیەک هۆیەکە، وا لە ڕووەکەکان دەکات تینوویان بێت یان سیس ببن، ئەگەر ئاوی پێویستی خۆیان دەستنەکەوێت. هەندێک لە خانەکان ناتوانن ئەو گۆڕانانەی لە خەستی ماددە تواوەکاندا ڕوودەدات لە دەوروبەری ژینگەدا جێبگرنەوە، هەر بۆ نموونە خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە مرۆڤدا کرژۆکە بۆشاییەکان پاڵنەری ماددە تواوەکان و دیواری خانەییان نییە، خانەکان شێوەی سروشتی خۆیان ون دەکەن کاتێک لە دەوروبەرێکی ژینگەیی خەستی نایەکسان لەگەڵ سایتۆسۆڵی تایبەت بە خۆیان دادەنرێن.
لە دەوروبەری ژینگەیی خەستی بەرزدا، ئاو لە خانەکانەوە دێتە دەرەوە و وایان لێدەکات کرژ و چرچ ببن. لە دەوروبەری ژینگەیی خەستی نزمدا ئاو بۆ ناو خانەکان بڵاو دەبێتەوە وایان لێدەکات هەڵبئاوسێن و لە کۆتاییدا بتەقن. بەمەش دەڵێن خانەشیبوونەوە Cytolysis.


سەرچاوەکان



1040 بینین