ئۆپێرا چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-11-09:49:00 - کۆدی بابەت: 3109
ئۆپێرا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ئۆپێرا چییە؟

ئۆپێرا لە وشەیەکی ئینگلیزیی و وشەیەکی ئیتاڵیەوە وەرگیراوە کە مانای (کاری مۆسیقی) دەدات. لە ڕاستیدا ئۆپێرا تێکەڵەیەکە لە مۆسیقا و دراما. واتە لە بنەمادا دانراوێکی درامی درێژە، کە بە هەموو بەشەکانی هاوکاری ئامێری مۆسیقی دەوترێت. لە ناوەڕۆکدا جۆرێکی کراوەیە لەسەر گەرم کردن. بە درێژایی نزیکەی پێنج سەدە خەڵکی حەزیان لێ کردووە، بە سروشت زۆر ئاڵۆزە، بەڵام سەر گەرمیەکەی موکلیفە. چیرۆکی ئۆپێرا بۆ گۆرانییەک دەگەڕێتەوە کە لە ئەسڵدا پێی نوسرابێت بۆیە بە وردی گوێ لێ گرتنی و بەدواداچوونی زەحمەتە.
سەرەتا ئۆپێرا لە ساڵی ١٥٨٢ دا لە فلۆرەنسای ئیتاڵیادا سەری هەڵدا، کاتێک کلاسیکییەکان هەوڵیان دەدا دراما کۆنە یۆنانییەکان زیندوو بکەنەوە، کە بریتی بوو لە مۆسیقا و وشە. یەکەمین خانەی ئۆپێرا لە ساڵی ١٦٣٧ دا لە ڤینیسیا کراەوە و زۆر بە خێرایی لە ئیتاڵیاوە بڵاو بووەوە بەرەو فەڕەنسا و ئەڵمانیا ساڵی ١٦٥٠. بەڵام تا ماوەیەکی درێژ نەبوبوو بە هونەرێکی میلی. وردە وردە ئۆپێرا بە وڵاتانی جیهاندا بڵاو بووەوە وەکو (نەمسا-بەڕیتانیا-ڕوسیا -چیکوسلۆڤاکیای کۆن-حەجەر-هەنگاریا-بوولیندا-ئیسپانیا-وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین).
ئەو ئۆپێرایانەی ئەمڕۆ پیشان دەدرێن لە دانانی مۆسیقیە بەرزەکانی جیهانە. لەوانە ڕسینی و فێردی (ئیتاڵی) مۆزات (نەمسا و ئەڵمانیا) فاگنەر (ئەڵمانیا) غونووبیزیە (فەڕەنسا) چایکۆفسکی (ڕوسیا) و غلینگا و بوورودین ڕیمسکار کارساکۆف (ڕوسیا).


سەرچاوەکان



1226 بینین