نیکۆتین چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-11-01:31:00 - کۆدی بابەت: 3116
نیکۆتین چییە؟

ناوه‌ڕۆك

نیکۆتین چییە؟

ئەگەر سەیرێکی سەر پاکەتە جگەرەکان بکەن، دەبینن لێی نووسراوە ئەم جگەرانە ماددەی قەتران و نیکۆتینیان تێدایە، کەواتە نیکۆتین چییە و بۆچی
خەڵکی گرنگی دەدەن بە ڕێژەی نیکۆتین لەناو توتن و جگەرەکاندا؟

جگەرەکێشان تا ئەندازەیەک ڕازین لەو جگەرەیەی دەیكێشن. چونکە بەو نیکۆتینەی لە جگەرەکاندایە ئارامی دەدات بە عەسابیان، هەروەها
جگەرە کێشان هەستی ماندووبوون لادەبات، وادەکات جگەرەکێش کەمتر هەست بە شەکەت بوون بکات. جگەرە کێشان تەنانەت هێزی بیرکردنەوەش
دەوروژێنێت تا ئەندازەیەکی دیاری کراو، لەبەر ئەوە جگەرەکێش لەکاتی جگەرە کێشاندا دەتوانێت بە شێوەیەکی باشتر بیربکاتەوە. نیکۆتینیش یەکێکە
لە پێکهاتە سەرەکییەکانی توتن. بەڵام نیکۆتینی پەتی ئەگەر لە تەتنەکە دەرنەهێنرێت کاریگەرییەکەی وەکو ژەهر وایە. بۆیە جگەرە کێش نابێت 
ژەهرێکی ڕووت هەڵمژێت لەبەرئەوە لاشە قبووڵی نیکۆتینێکی پاک ناکات.

لە کرداری جگەرەکێشاندا ڕوودەدات؟

جگەرە کێشان کردارێکی "دڵۆپاندنێکی وشکە " واتە مەوادە وشکەکان دەگۆریت بۆ هەڵم و دوکەڵ لە کاتی داگیرساندنی جگەرەدا گەرمترین شوێن 
ئەو شوێنەیە کە دەسوتێت و ڕووناک دەبێتەوە و گەرما دەبەخشێت، ئەو گەرمایەش بە شێوەیەكی كیمیایی ٪٢٥ نیکۆتینەکە لەناو دەبات.
بەڵام لەدوای ئەو بەشەی دەسوتێت توتنەکە تا پلەیەکی مامناوەندی گەرم دەبێت، لە بەشە گڕنەگرتووەکەدا گازیک دێتە دەرەوە کە نیکۆتینی تێدایە و
بە ڕێژەی ٪٣٠ ی ئەو نیکۆتینە لە هەوادا ون دەبێت، بەڵام بەشەکەی تری لە جگەرەکەدا دەمێنێتەوە، کە گەردیلۆکەی توتنی ساردی تێدایە.
کاتێک نیکۆتین بەسەر ئەو گەردیلۆکانەدا تێدەپەڕێ لەسەری دەنیشێتەوە.
لە ئەنجامی ئەو نیشتنەوەیەدا، بە ڕێژەی نزیکەی ٪١٥ ی نیکۆتینەکە دەچێتە دەمەوە. ئەو جگەرانەی فیلتەریان بۆ دانراوە هەوڵێکە بۆ گرتنی 
زۆرترین ڕێژەی نیکۆتین پێش ئەوەی بچێتە دەمەوە. هەر چەندە ماوەی نێوان ئەو بەشەی لە جگەرەکە دەسوتێت لەگەڵ دەمدا کەمتربێت ئەوە ئەو
ڕێژەی نیکۆتینەی دەچێتەوە دەمەوە زیاترە. لەبەر ئەم هۆیە جگەرە درێژەکان لە جگەرە کۆنەکان مەترسیان کەمترە. کیشانی جگەرەیەک تا تەواوبوون
هۆیەکە بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە نیکۆتین بچێتە دەممانەوە. کاتیک جگەرەیەک لە نیوەدا دەکوژێنینەوە جاری دووەم وەکو یەکەم جار بە ئاسانی
داناگیرسێتەوە، ئەمەش وادەکات زۆرترین نیکۆتین بچێتە دەممانەوە.
لەگەڵ ئەوە ٪١٥ ی نیکۆتین دەچێتە دەمەوە، بەڵام کاریگەری ئەو ئەو ڕێژەیە تەنها لە ڕێگای " پەردەی مخاگی" یەوە دەگاتە خوێن لە ناو دەمدا
بەڵام لەکاتی هەڵمژینی دووکەڵی تووتن لە ڕێگەی لوتەوە ئەو رێژە دوو بەرامبەر دەبێتەوە. ئەگەر دوکەڵەکە گەیشتە سیەکان ئەوا ڕێژەکە چوار
بەرامبەر دەبێتەوە.


سەرچاوەکان



2562 بینین