کەی جەمسەری باکوور دۆزرایەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-16:40:00 - کۆدی بابەت: 3183
کەی جەمسەری باکوور دۆزرایەوە؟

ناوه‌ڕۆك

کەی جەمسەری باکوور دۆزرایەوە؟

هەردوو ناوچە جەمسەریەکە دەوری هەردوو جەمسەری جوگرافی زەویی دەدەن. هەردوو  جەمسەرەکەش دەکەونە ناوەڕاستی ئەو دوو ناوچەیەوە. ئەوانیش ناوچەی جەمسەری باکور و جەمسەری باشورە. 
جەمسەری باكوور هەر لە سەردەمی یۆنانی کۆنەوە سەرنجی مرۆڤی ڕاکێشاوە و مرۆڤ حەزی کردووە دەربارەی شت بزانێت، بەڵام ئەو پیاوەی فەزڵی دۆزینەوەی جەمسەری باکوری بۆ دەگەڕێتەوە دۆزەرەوەی بەناوبانگی یۆنانی "ڤیسیاسە" کە لە سەردەمی چوارەمی پ.ز لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە بەرەو باکوور دەستی بە ڕۆشتن کرد بەرەو لای ناوچەی جەمسەری باکور، دەشێت پیاوانی وڵاتی باکور وەکو نەرویج و بەریتانیا پێش ڤیسیاس گەیشتبنە دەریاکانی باکوور، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە ئەوە بسەلمێنێت.
لە سەدەی شازدەهەمدا لێکۆڵینەوەیەکی گەورە دەست پێکرا سەبارەت بە گورزەکانی باکوری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵات، لە ئەوروپاوە بەرەو ڕۆژهەڵات.
زۆر لە دۆزەرەوەکان بەرەو ناوچەی جەمسەری باکور ڕۆشتن و زۆر شت لەبارەیەوە فێربوون.
ئەم لێکۆڵینەوەیە تا سەرەتای سەدەی بیستەم درێژەی هەبوو. تا کاتێک دۆزەرەوەی نەرویجی "ڕوالدا مۆندسن" لە ساڵی ١٩٠٣دا شێوەی ئەو ڕێڕەوانەی دۆزییەوە و داوی ئەوە دۆزەرەوەکانی تر ئامادەبوون هەوڵ بدەن بۆ گەیشتنە خودی جەمسەری باکور.

ئەدمیراڵی ئەمریکی "ڕۆبەرت بێری" هەستا بە هەڵمەتێکی دۆزینەوە لەسەر بەفرەکانی دەریای جەمسەری لە بنکەی بەشی باکوریەوە لە دورگەی ئیلیزمیر و لە ٦ نیسانی ١٩٠٩ دا یەکەم پیاوبوو گەیشتە جەمسەری باکور بەڵام یەکەم گەشتی ئاسمانی بەسەر جەمسەری باکوردا "ڕیتشارد بێری" ئەمریکی کردی   لە ٩ ی ئایاری ١٩٢٦ دا.


سەرچاوەکان



867 بینین