شانشینی پێشەنگییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-17:51:00 - کۆدی بابەت: 3192
شانشینی پێشەنگییەکان

ناوه‌ڕۆك

شانشینی پێشەنگییەکان 

شانشینی پێشەنگییەکان Kingdom Protista پێک دێت لە زیندەوەرانی جۆراوجۆری ناوک ڕاستەقینە. زۆربەیان تاک خانەن، و هەندێکیان فرە خانەن، لەوانە قەوزەی دەریایی گەورە، گیای دەریا Kelp. پێشەنگییە فرەخانەکان شآنەی تایبەتمەندیان تێدا نییە، هەرچەندە زۆر لە ڕووەکەکان دەچێت.
لەبەر ئەوەی زیندەوەری ناوک ڕاستەقینەن، ناوکی ڕآستەقینەی هەیە و بە پەردە دەوردراوە، و کرۆمۆسۆمە شێوە دەزولەییەکانی تێدایە و ئەندامۆچکەی بە پەردە دەوردراوی هەیە. شانشینی پێشەنگییەکان هەموو زیندەوەرە ناوک ڕآستەقینەکان دەگرێتەوە جگە لە ڕووەک و گیانەوەر و کەڕوو و لە ٥٠،٠٠٠ جۆر ژمارەیان زیاترە.
یۆگلینا و ئەمیبا دوو جۆری باون لە پێشەنگییە تاک خانەکان، یۆگلینا توانای خواردنی زیندەوەرانی دیکەی هەیە، وەکو گیانەوەران چۆن خواردن دەخۆن. بەڵام سەوزەپلاستیدی هەیە کە دەتوانێت کرداری ڕۆشنەپێکهاتنیش ئەنجام بدات، کە لە کاتی بوونی ڕۆشناییدا. ئەمیبا زیندەوەرانی دیکە دەخوات، وەڵامی بەرکەوتن و ڕۆشنایی دەداتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یۆگلینا ڕووەک نییە و ئەمیباش گیانەوەر نییە، بەڵام دوو جۆرن لە پێشەنگییەکان.


سەرچاوەکان



2144 بینین