شەکرە شیبوونەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-17:59:00 - کۆدی بابەت: 3194
شەکرە شیبوونەوە

ناوه‌ڕۆك

شەکرە شیبوونەوە

شەکرە شیبوونەوە ڕێچکەیەکە کە تێیدا گەردێک گلوکۆزی شەش کاربۆنی دەئۆکسێنرێت بۆ پەیدا کردنی دوو گەردی سێ کاربۆنی لە ترشی پایرۆڤیک Pyruvie acid. شەکرە شیبوونەوە هەروەکو ڕێچکەکانی کیمیایی زیندەیی دیکە زنجیرەیەک کارلێکی کیمیایی پێک دێت، کە بەهۆی ئەنزیمە تایبەتەکانی ناو سایتۆسۆڵی خانەوە هان دەدرێن. دەتوانرێت ئەم کارلێکانە بۆ چوار هەنگاوی سەرەکی کورت بکرێنەوە.

هەنگاوەكان

هەنگاوی یەکەم: دوو کۆمەڵەی فۆسفاتی بە گلوکۆزەوە دەبەسترێن، ئاوێتەیەکی نوێی شەش کاربۆنی فۆسفۆرکراو پێک دێن، بەخشینی کۆمەڵە ئاوێتەیەکی نوێی شەش کابۆنی فۆسفۆرکراو پێک دێن، بەخشینی کۆمەڵە فۆسفاتییەکان بە بەکارهێنانی دوو گەرتی ATP دەبێت کە لەم کردارەدا دەگۆڕێن بۆ دوو گەرد لە ADP.

هەنگاوی دووەم: گۆڕانی ئاوێتەی شەش کاربۆنی فۆسفۆر کراو کە لە هەنگاوی یەکەمدا پێکهات، بۆ دوو گەردی سێ کاربۆنی لە PGAL بیرت بێت کە بەرهەمهێنانی PGAL لە سووڕی کاڵڤنی ڕۆشنەپێکهاتنیشدا پەیدا دەبوو.

هەنگاوی سێیەم: ئۆکساندنی دوو گەرد لە PGAL ڕوودەدات و هەریەکێکیان پێشوازی لە کۆمەڵەیەکی فۆسفاتی دەکات. شآن بە شانی ئۆکساندنی PGAL کەمکردنەوەی دوو گەرد لە NAD+ بۆ NADH ڕوودەدات. NAD+ زۆر لە NADP+ دەچێت، ئەویش ئەو ئاوێتەیەیە کە ڕۆڵی هەیە لە ڕۆشنەکارلێکەکانی ڕۆشنەپێکهاتندا. NAD+ وەکو NADP+ـە، گەردێکی ئەندامییە پێشوازی لە ئەلکترۆنەکان لە کارلێکەکانی ئۆکساندن و کەمکردنەوەدا دەکات.

هەنگاوی چوارەم: لابردنی کۆمەڵە فۆسفاتییەکان لە هەردوو هەنگاوی یەکەم و سێیەمدا زیادکراون بۆ ئاوێتەکانی سێ کاربۆنی کە لە هەنگاوی سێیەمدا پێکهاتوون. ئەو کارلێکەش دوو گەرد لە ترشی پایرۆڤیک پەیدا دەکات. هەر کۆمەڵەیەکی فۆسفاتی یەکدەگرێت لەگەڵ گەردێکی ADP بۆ دروست کردنی ATP. بەهۆی زیادکردنی چوار کۆمەڵەی فۆسفاتی لە هەردوو هەنگاوەکانی یەکەم و سێیەمدا بە تێکڕا دەبێتە هۆی پەیدا کردنی چوار گەرد لە ئەدینۆسینی سێ فۆسفاتی. وریابە دوو گەرد لە ATP لە هەر گەردێکی گلوکۆز پەیدا دەبێت. گلوکۆز دەگۆڕێت بۆ دوو گەرد لە ترشی پایرۆڤیک. بەڵام ئەوەی بەسەر ترشی پایرۆڤیکدا دێت لەسەر جۆری خانە و بوون یان نەبوونی ئۆکسجین بەندە


سەرچاوەکان



1187 بینین