ناوهڕۆك
ژیانی مەلا ئەنورێ مایی
مەلا ئەنورێ مایی، تۆرەڤان (ئەدیبزان) و مێژوونووس و هۆزانڤان بوو، نیشتمانپەروەر و کوردپەروەر بوو، خەباتکار و گیانفیدابوو. ناوی (ئەنوەر محەمەد تاهیر)ە لە ساڵی ١٩١٢ی زاینی لە گوندی (مایێ) لە ناوچەی بەرواری ژورێ لە دایکبووە. تەمەنی دوو ساڵان بوو، کە باوکی کۆچی دوایکرد. تا تەمەنی دەبێتە شەش ساڵ هەر لە گوندی (مامێ) دەبێت، پاشان دایکی دەینێرێتە گوندی (بامەڕنێ) بۆ خوێندن، هەر لەو گوندە خوێندنی سەرەتایی بە کۆتایی دێنێت. بەڵام لە بەر دەستکورتی خوێندنی ناوەندی پێ تەواو نەکراوە و شانی داوەتە بەر خوێندنی ئایینی و بە فەقێیەتی لە زاخۆ و دهۆک و ئامێدی و شوێنانی دیکەی گەڕاوە.
لە ساڵی ١٩٣٦ی زاینیدا ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە. لە گوندەکانی (شێروان مەزن ، بارزان و لە ناو عەشیرەتی هەرکی ) دەرسی داوە. گەلێک کاری میری کردووە. لە سەر هەڵوێستی سیاسی گیراوە، لە ساڵی ١٩٤٦ی زاینیدا دەستگیرکراوە و بۆ ماوەی بیست و دوو مانگ دەخرێتە بەندینخانەوە، یەکێک بووە لە ڕۆشنبیر و ڕوناکبیرە کوردانەی کە پشتیوانی و هاوکاری شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨یان کردووە. ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی عێراق بووە. دەیان گوتار و نووسینی لە سەر ئەدەب و مێژووی کورد بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی نووسیوە. لە ساڵی ١٩٥٩ی زاینیدا لە گەڵ وەفدێکی میللی بە سەردان چۆتە (چینی میللی) و لەوێ گوتارێکی بە نرخی لە سەر ڕۆشنبیری و مێژووی کوردان پێشکەشکردووە. گەلێک هۆنراوە و گوتاری لە سەر ئەدەب و نەتەوەی کورد بڵاوکرۆتەوە، کە ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٢ی زاینیدا لە شۆڕشی بەرەنگاربوونەوەی لە بوونی نەتەوەی کورد شەهید دەکرێ و دەچێتە ڕیزی نەمرانەوە.
نموونەیەک لە هۆنراوەکانی
پرسا من ژ خودێ
خوداوەندێ پاک و سەخی و میهرەبان
دلۆڤــانی، هەردەم ژ بومـــە هەمــــــــــان
هەموو کار، بدەستێ تەنە بێ شکە
چ فارمان بکەی دێ ببیت بی ڤەمان
دزانم دگەل کەس تە نینە چو کین
دزانم ژ بۆ هەر کەسەک توی خودان
هەمی دنیا ئەڤرۆ تە کریمە مرۆڤ
ژ بۆ هەر کەسێ تەکری یار، زەمان
ژ بۆ هەر کەسێ تەکری دۆست و فەلەک
ژ بلی مە کوردان نەما بێ شڤان
نێ ئەم ژ سەپان و بەندێت تەنە
نە هشیار کە یا خودێ مەزن ژ خەوان
چ گوننەهـــ هەیە مە خودایێ بلند
چ سووچ مە هەیە ئەی خودا، دابزان
مەبینە ل سەر رێکەکا ڕاست و ڕوهن
ژ پشتامە باڤێ ڤی بارێ گران
تۆ ئازا بکە ڤی وەلاتی کمێد
بکێشە دەری وی، دەست تاسبان