واتای بینینی ژمارەکان لە خەودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-03-14-18:00:00 - کۆدی بابەت: 3262
واتای بینینی ژمارەکان لە خەودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ژماره‌كان‌ لە خەودا کردووە .  

ژماره‌كان له‌ خه‌ودا

  1. ژماره‌ یه‌ك له‌ خه‌ودا چاكه‌یه‌ .
  2. ژماره سێ له‌كاری خۆت به‌هره‌مه‌ند ده‌بیت .
  3. ژماره چوار بوو هیچی تری له‌گه‌ڵدا نه‌بێت چاكه‌ .
  4. ژماره پێنج بینینی له‌كاتێكدا نوێژه‌كان بكه‌یت چاكه‌ .
  5. ژماره شه‌ش بینینی زۆر چاكه‌و به‌ئاوات ده‌گه‌یت .
  6. حه‌وت و هه‌شت خراپه‌ .
  7. ژماره نۆ به‌ڵگه‌ی زه‌حمه‌ت و گه‌نده‌ڵییه‌ .
  8. ژماره ده‌ به‌ئاوات و مه‌به‌ستی دین و دنیای خۆت ده‌گه‌یت .
  9. ژماره یانزه‌ له‌ماوه‌یه‌كی دوور و درێژدا به‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌گه‌یت .
  10. ژماره دوانزه‌ چاكه‌یه‌ .
  11. ژماره سیانزه‌ كاروبارت گیر و گرفت و داخراو ده‌بێت .
  12. ژماره چوارده‌ چاكه‌ .
  13. ژماره پانزه‌ كاروبارت شێواو په‌رش و شپرز ده‌بێت .
  14. ژماره شانزه‌ حاڵ و گوزه‌رانت باش ده‌بێت .
  15. ژماره حه‌ڤده‌ شته‌ ون بووه‌كان له‌كیس چوه‌كان دوباره‌ په‌یدا ده‌بنه‌وه‌ .
  16. ژماره هه‌ژده‌ كارت به‌ئه‌نجام ناگات .
  17. ژماره نۆزه‌ كاری بێ ئه‌ركت بۆ دێته‌ پێش .
  18. ژماره بیست سامان به‌ده‌ست دێنێ و به‌سه‌ر دوژمندا زاڵ ده‌بێت .
  19. ژماره‌ سی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا شه‌ڕ ده‌كه‌یت و كارتان ده‌گاته‌ دادگا و به‌ ئاواتت ده‌گه‌یت .
  20. ژماره‌ چل كارت به‌بن به‌ست ده‌گات .
  21. ژماره‌ په‌نجا دوچاری ڕه‌نج و گرفتاری ده‌بیت .
  22. ژماره شه‌ست سوێندێكی ناڕه‌وات دێته‌ گه‌ردن كه‌وا پێویست ده‌كات بژێوی شه‌ست هه‌زار بده‌یت .
  23. ژماره‌ هه‌شتا بینینی به‌تاوانی زینا ده‌ستگیرت ده‌كه‌ن و هه‌شتا شه‌لاقه‌ت لێ ده‌ده‌ن .
  24. ژماره نه‌وه‌د ژنێكی گه‌وره‌ی میرزاده‌دا هاوسه‌رگیری ده‌كات .
  25. ژماره سه‌د سه‌ركه‌وت و ده‌بێت .
  26. ژماره دوو سه‌د دوژمن به‌سه‌رتدا زاڵ ده‌بێت .
  27. ژماره سێ سه‌د دره‌نگ به‌تاوات ده‌گه‌یت .
  28. ژماره چوار سه‌د به‌سه‌ر دوژمندا زاڵ ده‌بیت .
  29. ژماره شه‌ش سه‌د به‌ ئامانج ده‌گه‌یت .
  30. هه‌زار به‌سه‌ر دوژمندا زاڵ ده‌بیت .
  31. سێ هه‌زارت بینی به‌هێز و توانا ده‌بیت .
  32. چوار هه‌زارت بینی به‌ڵگه‌ی توش بون و زیانه‌ .


سەرچاوەکان



16005 بینین