دابەشبوونی جوگرافیی گیانەوەرەکانی کارکردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-14:22:00 - کۆدی بابەت: 3510
دابەشبوونی جوگرافیی گیانەوەرەکانی کارکردن

ناوه‌ڕۆك

گیانەوەرەکانی کارکردن

ئەو گیانەوەرانەی بۆ کارکردن بەکاردێن گەلێک جۆرن و بریتین لە ئەسپ و ئێستر و گوێدرێژ و حوشتر. ئەم گیانەوەرانە بۆ جێبەجێ کردنی کار هاوبەشی یەکتری دەکەن لە ناو کێڵگەدا وەک هەوجار ڕاکێشان و گواستنەوەی بەرهەم یان گواستنەوەی خەڵکی. لەگەڵ زۆری جۆری گیانەوەری کارکردن، کەچی ژمارەیان لە (136) ملیۆن سەر زیاتر نییە و بەشی زۆریشیان بریتین لە ئەسپ و گوێدرێژ کە ژمارەیان دەگاتە (102) ملیۆن بە هەردووکیان، لە کاتێکدا کە ژمارەی حوشتر و ئێستر لە (34) ملیۆن زیاتر نییە.

بڵاوبوونەوەی جوگرافییان

هەرچەندە ئەم گیانەوەرانە ژمارەیان کەمە، بەڵام شێوەیەکی تایبەتییان هەیە لەبارەی دابەشکردنی جوگرافیاییەوە کە بەخێوکردنی هەریەکەیان بە زۆری لە ناوچەیەکی دیاری کراودایە لە جیهاندا. زۆرتر لە نیوەی ژمارەی هەموو ئەسپی جیهانیش لە هەردوو ئەمەریکادایە بە تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەرازیل. بەڵام لە دەرەوەی هەردوو ئەمەریکا بە شێوەیەکی سەرەکی لە چین دەردەکەوێ. هەروەها هەردوو ئەمەریکا بایەخێکی زۆر بە ئێستر بەخێوکردن دەدەن کە سێیەکی ئێستری جیهانی تێدایە بۆ بەخێوکردنی ئێستر مەکسیک و چین و ئەسیوبیا دوای بەرازیل دێن. بڵاوبوونەوەی ئەم گیانەوەرە بە زۆری لە ناوچە شآخاوییەکاندا بڵاوبۆتەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی توانای گواستنەوەی زۆرە، بەڵام گوێدرێژ نیوەی ژمارەیان لە کیشوەری ئاسیادایە و لە پێش هەمووشیانەوە چین دێت. و لە ئەسیوبیا و مەکسیک و بەرازیلیش بایەخ  بە بەخێوکردنی گوێدرێژ دەدەن. بەڵام حوشتر تەنیا لە کیشوەری ئاسیا و ئەفریقادا هەیە. سودان و سۆماڵ دوو هەرێمی سەرەکین لە ڕووی ژمارەی حوشترەوە و دوای ئەوان هیندستان و چین دێن. پشت بەستن بە بەکارهێنانی ئامێر لە ئیش و کاردا و کشتوکاڵ بە تایبەتی و لە شێوەکانی کشتوکاڵی بازرگانیدا کاری کردۆتە سەر کەم بوونەوەی ئەم گیانەوەرانە. لەبەر ئەوە بۆ نموونە دەبینین بە تەواوی لە ئوستورالیا و نیوزلەندەدا کەم دەبێتە چونکە ئەو شێوە کشتوکاڵییە بڵاو نەبووەتەوە.


سەرچاوەکان



809 بینین